کوردستانی

سلێمانی؛ تۆمەتبارێک دەستگیرکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


سلێمانی؛ تۆمەتبارێک دەستگیرکرا
مەودا میدیا-

پۆلیسی سلێمانی هاوڵاتییەکی لە رانیە بەتۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێلێک لە سلێمانی دەستگیرکرد. 

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەکرد "دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە ئۆتۆمبێلەكەی لێ‌ دزراوە، دەستبەجێ‌ بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی راسپارد كە بەدواداچوون و لێكۆڵینەوەی ورد بكەن بۆ دۆزینەوەی ئۆتۆمبێلەكە و دەستگیركردنی تۆمەتبار".

باسی لەوەشکرد، دوای لێكۆڵینەوەكان شوێنی ئۆتۆمبێل و تۆمەتبار دۆزرایەوە و توانر بەهاوكاری نەهێشتنی تاوانی رانیە تۆمەتبار لە رانیە دەستگیربكرێت و دەستیش بگیرێت بەسەر ئۆتۆمبێلەكەدا كە تۆمەتبار هەستابوو بە دزینی و گۆڕینی تابلۆكەی".

ئەوەشی خستووەتەڕوو، لەئێستادا تۆمەتبار (د. ع. ح. ) بەبڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 446 لەیاسای سزادانی عیراقی راگیراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan