کوردستانی
"دەتوانرێت بەبێ بەغدا مووچە بدرێت"
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمڕۆ دووی ئایارە و بە بیانونی نەناردنی 200 ملیارەکەی بەغدا حکومەتی هەرێم تائێستا مووچەی مانگی رابردوومی مووچەخۆرانی دابەش نەکردووە، ئەندامێکی لیژنەی سامانە سروشتییەکانیش دەڵێت "دەتوانرێت بەبێ 200 ملیارەکەی بەغداش مووچە بدرێت".
کاروان گەزنەیی، ئەندامی لیژنەی سامانە سروشتییەکان لە پەرلەمانی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "داھاتی فرۆشتنی نەوتی ھەرێم رۆژانە زیاتر لە 20 ملیۆن دۆلارە و داھاتی نانەوتییەکانیش نزیکبووەتەوە لە 300 ملیار دینار، بۆیە ھیچ پاساوێک نابینین بۆ دابەشنەکردنی مووچە و دەتوانرێت بەبێ بەغدا مووچە بدرێت".

سەبارەت بە کێشە لە کۆنەکردنەوەی داهات لە سلێمانی رایگەیاند"باسکردنی نەگەڕانەوەی داھاتی سلێمانی بۆ ھەولێر پەردەپۆشکردنی شکستی دۆسێی نەوت و ئەو گەندەڵییەیە کە لە داھاتی نەوت دەکرێت".
لە هەرێمی کوردستاندا یەک ملیۆن و 251 هەزار و 451 مووچەخۆر هەن، کە 751 هەزار و 805 کەسیان فەرمانبەری سەربازی و شارستانین، 242 هەزار و 269 کەسیان خانەنشینن، حکومەت بۆ پێدانی مووچە بێ لێبڕین مانگانە 895 ملیار دیناری پێویستە، کە ساڵانە 10 تریلیۆن و 740 ملیار دینار دەکات.
ر. ئ.

بیروڕا