کوردستانی
مەترسییەکی گەورە لە سلێمانی ئاشکرا دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف
لە نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی دەرمان بە رادەیەکی بەرچاو کەمبووەتەوە، وەزارەتی تەندروستی و حکومەتیش بێباکە، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکەش دەڵێت "لە حکومەت بێ هیوابووین و چاوەڕێی دەستی خێرخوازانین بۆ دابینکردنی دەرمان".
سەبارەت بە کەمبوونەوەی دەرمان لە نەخۆشخانەکانی سلێمانی بەتایبەت نەخۆشخانەی شار دکتۆر ئومێد عەلی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شار بە مەودا میدیای راگەیاند "تا دوو هەفتەی دیکە بەرگە دەگرین، لە دوای 15ی مانگەوە دەبێت پێدانی دەرمان بە نەخۆش زۆر کەمبکەینەوە بەهۆی کەمبوونەوەی دەرمان لە کۆگاکانماندا و رەنگە لە سەری مانگ کارەساتی گەورە دروست ببێت، بەهۆی نەمانی درەمانەوە ناچارین نەخۆشخانەكە دابخەین".
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شار وتیشی "نە وەزارەتی تەندروستی بەدەممانەوە دێت نە حکومەت وەڵاممان دەداتەوە و بێ هیوابووین و چاوەڕیی دەستی خێرخوازان دەکەین دەرمان بۆ نەخۆشخانەکان دابین بکەن".
ئاماژەی بەوەشکرد "ئەگەر ئەو دۆخە بەردەوامبێت کارەسات دروست دەبێت، چونکە ئەو دەرمانەی هەیە تەواودەبێت و لەمەودوا توانای پێدانی چارەسەرمان بە نەخۆش نامێنێت".
بەهۆی خەرجنەكردنی پارەی كۆمپانیاكانی دەرمان، گرفت بۆ كەرتی تەندروستی و نەخۆشخانەكانی سلێمانی دروستبووە.
ر. ئ.

بیروڕا