کوردستانی

لە سنووری سلێمانی بایکۆت دەستیپێکرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە سنووری سلێمانی بایکۆت دەستیپێکرد
مەودا میدیا-

بەشێک لە مامۆستایانی خوێندنگەی (ئامادەیی زانستی نەورۆز) لە قەڵادزێ واژۆیان کۆکردووەتەوە و بڕیاری بایکۆتی دەوامیانداوە، مامۆستایەکی ئەو خوێندنگەیەش دەڵێت "بەهۆی دواکەوتنی مووچەوە بایکۆتی دەوام رادەگەینین".

مامۆستا محەمەد حسێن، مامۆستای کوردی لە (ئامادەیی زانستی نەورۆز) بە مەودا میدیای راگەیاند "بەهۆی دواکەوتنی مووچەوە بڕیارمانداوە لە رۆژی یەکشەممەی داهاتووەوە کە دەکاتە شەشی ئازار بایکۆتی دەوام بکەین و نەچینەوە بۆ خوێندنگە".

بڕیاربوو هەموو 25ی مانگێک مووچەی فەرمانبەران دابەشبکرێت، بەڵام چەند مانگێکە بەبیانوی نەناردنی 200 ملیارەکە لەلایەن بەغداوە دابەشکردنی مووچە دوادەکەوێت، ئەمڕۆ دووی مانگی ئازارە و تائێستا دابەشکردنی مووچەی مانگی دوو دابەشنەکراوە و دیاریشنییە کەی دابەشدەکرێت.

واژۆی 16 مامۆستای خوێندنگەی ئامادەیی زانستی نەورۆز:-

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan