کوردستانی
وەزارەتی پەروەردە ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وهزارهتی پهروهردهی حکومەتی ههرێمی كوردستان رایگەیاند، ئەمشەو ئەنجامی تاقیکردنەوە بەراییەکان (تمهیدی) خوێندکارانی پۆلی 12ی ئامادەیی بە هەموو بەشەکانییەوە رادەگەیەنن و خوێندکاران دەتوانن لە رێگهی لینكێكی تایبەت ئەنجامەکانیان وەربگرنەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە وهزارهتی پهروهردهی حکومەتی ههرێمی كوردستان لە راگەیەنراوێکدا باسی لەوەشکردووە "راگەیاندنی ئەنجامی تاقیکردنەوە بەراییەکان (تمهیدی) پۆلی 12ی ئامادەیی بە هەموو بەشەکانییەوە، ساڵی خوێندنی (2021-2022) سەرجەم قوتابی/خوێندکارانی خۆشەویست ئاگادار دەکەینەوە لەڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە دەتوانن ئەنجامی تاقیکردنەوەکان وەربگرنەوە".
ئەوە لەکاتێکدایە ناوەڕاستی مانگی رابردوو بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئەزمونەکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە دەستپێکی تاقیکردنەوە بەراییەکانی بۆ خوێندکارانی پۆلی 12 راگەیاند.
ر. ئ.
بیروڕا