کوردستانی
پەیامێکی تووند لە ئەدهەم بارزانییەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەدهەم بارزانی، ئەندامی پێشووی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان پەیامێک ئاراستەی سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکومەتی هەرێم دەکات.
ئەدهەم بارزانی لە پەیامەکەیدا کە ئاراستەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانی کردووە دەڵێت "لە چەند رۆژی رابردوو لە هەندێک پەیجی دروستکراو دا ڤیدیۆیەکی زۆر بەدیقەت و کوالیتیێکی بەرز، کە لە دیقەتەکەدا دیارە کە بە درۆنێکی پێشکەوتو تۆمار کراوە، کە روونە ئەوە کاری کەسێکی و درۆنێکی ئاسایی نییە، و بە دوری کەمتر لە 100 مەتر لە بارەگای هێزەکانی لە شکری تایبەتی یەک کە دراوسێمانە، زۆر بە نزمی و خێراییەکی کەم بە سەر ماڵی مندا سوڕاوە کە نیازەکەی دیارە تەنها بۆ ڤیدیۆ گرتنی ماڵ و موڵکی منە، بە مەبەستی ئەوەی خەڵکانێک چەواشە بکرێت و بە نیەتی خۆیانی گەندەڵیەکانی ئێمە دیاری بکرێت، و حۆرمەتی ماڵ و تایبەتمەندی کەسیم بشکێندرێت. من داوا لە ئێوەی بەڕێز دەکەم کە ئاسایش و تایبەتمەندی ژیانی کەسیم و حوڕمەتی ماڵی من پارێزراو بێت".
ئاماژەی بەوەشکردووە "ئایا بە چ یاساییەک و بە بێ بڕیار و ئاگاداری ئاسایش و لەم شۆێنە نیزکە لە لەشکری ناوبراو ئەم درۆنە بەم خێراییە کەمەوە بە سەر ماڵی ئێمەدا ڤیدیۆ تۆمار دەکا و بڵاوی دەکاتەوە، کە بە هەموو شێوەیەک دوورە لە یاسا و بە پێچەوانەی مادەی 17 لە دەستورە، کە لە بڕگەی یەکەم و دووەمی زۆر بە روونی باس لەوە دەکا کە نابێ بە هیچ شێوەیەک حۆرمەتی خانوو و ژیانی هیچ کەسێک تەعدای لێبکرێ".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "ئەگەر مەبەست بۆ ئەوە بێت کە عەرد و شوێنەکەی من بە خەڵک نیشان بدرێت، و چەواشەکاری بکرێت، وەک ئەوەی لە هەندێک شوێن وتراوە کە عەرزەکەی لە 300 دۆنم زەوی زیاترە، و بە ملیۆنان دۆلار کڕدراوە و ھەر وەھا بە ناڕێکی گوتراوە کە لە خەڵکی گوندەکانی ستاندووە، بۆ زانیاری ئێوەی بەڕێز و هاوڵاتییانی خۆشەویست، تەواوی زەویەکە شاخاوییە (صخری)کڕدراوە. هەمووی 85 دۆنم کەمترە، و تەواوی پارەی تێچون و کڕینی ئەم زەویە، کە سەر بە کەرتی گوندی ئاژگە و شێخانە، بە 4 گرێ بەست کڕدراوە، کە دوو لە گرێبەستەکان بە بڕی 26،000 + 27،000 دیناری سویسڕی لە 2003 کڕدراوە، و دووەکەی تر لە 2005 و 2011 کڕدراوە بە بڕی 15،000 + 35،000 دۆلاری ئەمەریکی، و تێکڕای پارەکە : 53،000 دیناری سویسڕی و 50،000 دۆلاری ئەمەریکییە. بۆ ئەوەی بابەتەکە و وژدان ئاسوودەیی تێدابێ، بڕی 10،000 دیناری سویسڕیم بۆ مزگەوتی ئاژگە، و 10،000دیناری تر بۆ مزگەوتی شێخانم نارد. وێنەی پسولەی مزگەوتی ئاژگە لە لامان ماوە کە لەگەڵ وێنەکانی چەند بەلگەنامەیەکی تر دەخەینە بەر چاوڕوونی ئێوەی بەڕێز".
بەوتەی ئەندامەکەی پێشووی سەرکردایەتی پارتی "تەواوی دروستکراوەکانی سەر ئەم زەوییە، بۆ هەموو لایەنێک دیارە کە کێ بۆ من و کۆڕەکانی منی دورست کردوە، پێویست بە ڕۆنکردنەوە نیە، ئەگی نا، خۆدی خۆم توانای دورستکردنی تەنانەت خانوێکی بچوکی دوو ژوریشم نەبوو".
دەقی پەیامەکەی ئەدهەم بارزانی:
لە چەند ڕۆژی ڕابردوو لە هەندێک پەیجی دروستکراو دا ڤیدیۆیەکی زۆر بەدیقەت و کوالیتیێکی بەرز، کە لە دیقەتەکەدا دیارە کە بە درۆنێکی پێشکەوتو تۆمار کراوە، کە ڕوونە ئەوە کاری کەسێکی و درۆنێکی ئاسایی نیە، و بە دوری کەمتر لە ١٠٠ مەتر لە بارەگای هێزەکانی لە شکری تایبەتی ١ کە دراوسێمانە، زۆر بە نزمی و خێراییەکی کەم بە سەر ماڵی مندا سوڕاوە کە نیازەکەی دیارە تەنها بۆ ڤیدیۆ گرتنی ماڵ و مولکی منە، بە مەبەستی ئەوەی خەڵکانێک چەواشە بکرێت و بە نیەتی خۆیانی گەندەلیەکانی ئێمە دیاری بکرێت، و حۆرمەتی ماڵ و تایبەتمەندی کەسیم بشکێندرێت. من داوا لە ئێوەی بەڕێز دەکەم کە ئاسایش و تایبەتمەندی ژیانی کەسیم و حوڕمەتی ماڵی من پارێزراو بێت.
ئایا بە چ یاساییەک و بە بێ بڕیار و ئاگاداری ئاسایش، و لەم شۆێنە نیزکە لە لەشکری ناوبراو ئەم درۆنە بەم خێراییە کەمەوە بە سەر ماڵی ئێمەدا ڤیدیۆ تۆمار دەکا و بڵاوی دەکاتەوو، کە بە هەموو شێوەیەک دوورە لە یاسا و بە پێچەوانەی مادەی ١٧ لە دەستورە، کە لە بڕگەی یەکەم و دووەمی زۆر بە ڕونی باس لەوە دەکا کە نابێ بە هیچ شێوەیەک حۆرمەتی خانوو و ژیانی هیچ کەسێک تەعدای لێبکرێ.
ئەگەر مەبەست بۆ ئەوە بێت کە عەرد و شوێنەکەی من بە خەڵک نیشان بدرێت، و چەواشەکاری بکرێت، وەک ئەوەی لە هەندێک شوێن وتراوە کە عەرزەکەی لە ٣٠٠ دۆنم زەوی زیاترە، و بە ملیۆنان دۆلار کڕدراوە و ھەر وەھا بە ناڕێکی گوتراوە کە لە خەڵکی گوندەکانی ستاندووە، بۆ زانیاری ئێوەی بەڕێز و هاوڵاتیانی خۆشەویست، تەواوی زەویەکە شاخاوییە ) صخری( کڕدراوە. هەمووی ٨٥ دۆنم کەمترە، و تەواوی پارەی تێچون و کڕینی ئەم زەویە، کە سەر بە کەرتی گوندی ئاژگە و شێخانە، بە ٤ گرێ بەست کڕدراوە، کە دوو لە گرێبەستەکان بە بڕی ٢٦،٠٠٠ + ٢٧،٠٠٠ دیناری سویسڕی لە ٢٠٠٣ کڕدراوە، و دووەکەی تر لە ٢٠٠٥ و ٢٠١١ کڕدراوە بە بڕی ١٥،٠٠٠ + ٣٥،٠٠٠ دۆلاری ئەمریکی، و تێکڕای پارەکە : ٥٣،٠٠٠ دیناری سویسڕی و ٥٠،٠٠٠ دۆلاری ئەمریکییە. بۆ ئەوەی بابەتەکە و وژدان ئاسوودەیی تێدابێ، بڕی ١٠،٠٠٠ دیناری سویسڕیم بۆ مزگەوتی ئاژگە، و ١٠،٠٠٠دیناری تر بۆ مزگەوتی شێخانم نارد. وێنەی پسولەی مزگەوتی ئاژگە لە لامان ماوە کە لەگەڵ وێنەکانی چەند بەلگەنامەیەکی تر دەخەینە بەر چاوڕوونی ئێوەی بەڕێز.
تەواوی دروستکراوەکانی سەر ئەم زەوییە، بۆ هەموو لایەنێک دیارە کە کێ بۆ من و کۆڕەکانی منی دورست کردوە، پێویست بە ڕۆنکردنەوە نیە، ئەگی نا، خۆدی خۆم توانای دورستکردنی تەنانەت خانوێکی بچوکی دوو ژوریشم نەبوو.
لە کۆتایدا داوا لە هەردوو سەرۆکاتییە بەڕێزەکان دەکم، لەسەر پاراستنی ژیان و تایبەتمەندی کەسی من و هەر هاوڵاتیەکی کوردستان بێتە دەنگ.
تێبینی : ١- بۆ ئەوەی ئێوەی بەڕێز و ھاوڵاتیانی کوردستان ئاگادار بن ئاماژە بەم بابەتە دەکەم، کە چەند ساڵ پێش
ئێستا لێژنەیەک بۆ چاکسازی و نەھێشتنی گەندەڵی پێکھێندرا و ڕاپۆرتی خۆیان پێشکەش کرد، لە سەرەدانێکی من و ھەر چوار کوڕەکانمدا لە باڵاترین شوێن بە کوڕەکان گوترا کە لە ڕاپۆرتەکەدا تەنھا ئێوە و باوکتان ماون کە دەستتان بۆ ھیچ کارێکی گەندەلی و فەساد و نایاسایتان نە بردووە تاکۆ ئێستا.
٢- لە دەستپێکی ڤیدیوەکەدا خانو و عەردی دراوسێیێکی ئێمە لە سەر عەردی ئێمە ھژمار دەکرێ، بۆ ئەوەی گەورەتر بێتە پێش چاو.
٣-مێژووی نامە نوسین ٢٨-٢-٢٠٢٢ ، مێژووی بڵاو کردنی ئەم نامەیە ٢-٣-٢٠٢٢ . ٤- وێنەی گرێبەستەکان تەنھا شۆێنی برە پارەکە گیراوە لە بەر تایبەتمەندی کەسەکان و دەقی گرێبەستەکان
لە لایی ئێمە پارێزاوە . ٥- زۆر بە داخەوە کە ناچار کرام ئەم جورە ولامانە بدەمەوە ، ئەگینا ھیچ کات نەم دەویست دەست بۆ ئەم
بابەتانە ببەم ، پێویستە مروڤ تەحەمولی جیاوازیەکانی یەکتر بکات و تایبەتمەندیەکانی ھەر کەسێک پارێزاو بن .
لەگەڵ رێزمان دا
براتان
ئەدھەم عۆسمان شێخ ئەحمەد بارزانی
٢٨-٢-٢٠٢٢ پیرمام
ر. ئ.

بیروڕا