کوردستانی
نرخى موه‌لیده ئه‌هلییەکان دیاریدەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا لیژنەی سەرپەرشتیاری موەلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی نرخی یەک ئەمپێر کارەبای موەلیدەیان بۆ مانگی رابردوو له نێوان 12 هه‌زار و 500دینار بۆ 14هه‌زار دینار دیاریکرد.
لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا لیژنەی سەرپەرشتیاری موەلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی نرخی یەک ئەمپێر کارەبای موەلیدەیان بۆ مانگی رابردوو له نێوان 12 هه‌زار و 500دینار بۆ 14هه‌زار دینار دیاریکرد.
لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی ئاماژەی بەوەکرد، ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه لیژنەی سه‌رپه‌رشتیارى موه‌لیده ئەھلییەکانی سلێمانی بۆ هه‌ژماركردنی نرخی كاره‌بای موەلیدە ئه‌هلییه‌كان كۆبوونه‌وه و به‌گوێره‌ى نرخى گازۆیل و كاتژمێره‌كانى كاركردن نرخى ئه‌مپێرێك كاره‌باى موه‌لیده‌ى ئه‌هلى بۆ مانگی رابردوو له نێوان 12 هه‌زار و 500 دینار بۆ 14 هه‌زار دینار ده‌بێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، به‌هۆی جیاوازی كارپێكردنی موه‌لیده‌كان له گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه، نرخی ئه‌مپێرێك كاره‌بای موه‌لیده‌ی جیاواز ده‌بێت.
سه‌باره‌ت بەکاتی كاركردنى موه‌لیدەکان لەم مانگەدا ئاشکرایکرد، به‌یانیان له سه‌عات (6:30)ـی به‌یانى تا سه‌عات (8:00)ـى به‌یانى كارده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها لە 12:00ی نیوه‌ڕۆ تا1:00ی شەو هه‌ركاتێك كاره‌بای نیشتیمانی كوژایه‌وه پێویسته موه‌لیده‌كان كاره‌با دابین بكه‌ن بۆ هاوڵاتییان.
ر. ئ.
ر. ئ.
بیروڕا


