کوردستانی
مەسرور بارزانی قسەدەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، داکۆکی لە مافەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان دەکەم.
ئەمڕۆ پێنجشەممە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەکرد "مادەکانی دەستووری عیراق جێبەجێنەکراون و مافە دەستوورییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان پێشێلکراون".
دەشڵێت "دادگەی فیدراڵی بەپێی دەستوور دروستنەکراوە و مافە دەستوورییەکانی گۆڕیوە لەکاتێکدا ئەوە لەدەسەڵاتی ئەودا نییە، دادگەی فیدراڵی ئەوکاتە دەتوانێت بڕیاری دەستووری بدات کە خۆی بەپێی دەستوور پێکبهێندرێت".
باسی لەوەشکرد، بەهیچ شێوەیەک واز لە مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان ناهێنن، ئێمە لە چوارچێوەی عیراقی فیدراڵ مافی دەستووری خۆمان هەیە.
ر. ئ.

بیروڕا