کوردستانی
"نرخی گەشتی عومرە بۆ 800 دۆلار کەمدەکرێتەوە"
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف
وەزارەتی ئەوقاف پلانی داناوە بۆ کەمکردنەوەی بڕی تێچوی گەشتی عومرە، وتەبێژی وەزارەتەکەش دەڵێت "بەراورد بە سێ مانگی رابردوو تێچوی عومرە لە 40% کەمیکردووە".
سەبارەت بە کەمبوونەوەی تێچوی عومرە لەسەر هاوڵاتییان نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند"بەراورد بە سێ مانگی پێشوو بڕی تێچوونی گەشتی عومرە زۆر کەمیکردووە، بەجۆرێک پێش سێ مانگ ئەنجامدانی عومرە هەزار و 500 دۆلاری تێدەچوو، بەڵام ئێستا بەپێی کۆمپانیا و خزمەتگوزارییەکانیان لەنێوان 850 دۆلار بۆ هەزار دۆلاردایە".
"وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەئێستادا سەرقاڵی پلاندانانن بۆ زیاتر کەمکردنەوەی تێچوی گەشتی عومرە لەسەر هاوڵاتییان" نەبەز ئیسماعیل وادەڵێت.
سەبارەت بە بەڕێوەچوونی پرۆسەی حەج بۆ ئەمساڵ ئاماژەی بەوەکرد "تا ئەم ساتە هیچ بڕیارێکی نوێ لە سعودییەوە نییە، بەڵام لەوبڕوایەداین ئەمساڵ سعودییە رێگەی حەج بکاتەوە بە گرتنەبەری رێکاری تایبەت".
باسی لەوەشکرد "نزیکەی 70 هەزار هاوڵاتی داوایان بۆ ئەنجامدانی پرۆسەی حەجکردن پێشکەشکردووە، لەو ژمارەیەش چوار هەزار 350 کەسیان هەموو رێکارەکانیان تەواوبووە و چاوەڕێی بڕیاری سعودیە دەکەین بۆ کردنەوەی دەرگای حەج بەرووی حاجیاندا".
بەهۆی سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە سعودییە لە 2020ـەوە گەشتی حەجی بۆ بیانییەکان راگرت و دوو ساڵ حاجییانی کورد حەجیان نەکرد.

ر. ئ.
بیروڕا