تەکنەلۆژیا

ژمارەیەک خزمەتگوزاریی نوێ لە وەتسئەپەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ژمارەیەک خزمەتگوزاریی نوێ لە وەتسئەپەوە
مەودا میدیا-

وابڕیارە کۆمپانیای وەتسئەپ ژمارەیەک خزمەتگوزاری دیکە بۆ تۆڕەکە و لەهەردوو سیستمی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس زیادبکات و پێش خستنەکاریشی هەڵسەنگاندنی بۆ دەکات.

سایتی WABetaInfoی تایبەت بە تەکنەلۆجیا بڵاویکردووەتەوە، وەتسئەپ سەرقاڵی خستنەکاری حەوت خزمەتگوزاریی نوێیە و لەئێستاشدا لە قۆناغی ئەزمونیدایە و لەماوەی ئایندەدا بۆ سەرجەم بەکار‌هێنەرانی دەکەوێتە کار.

باسی لەوەشکردووە، خزمەتگوزاری یەکەم پەیوەستە بەو نامانەی لەناو گروپەکاندا ئاڵوگۆڕیان پێدەکرێت، ئادمینی گروپەکان دەسەڵاتی سڕینەوەی نامەی نەشیاوی ئەندامەکانیان دەبێت، خزمەتگوزارییەکی دیکەشی پەیوەستە بە ئاسایشی هەژماری بەکارهێنەر لە کۆمپیوتەردا بەشێوەیەکی ئارەزومەندانە، لەکاتێکدا دەتەوێت هەژمارەکەت لەسەر کۆمپیوتەر بکەیتەوە داوای زانیارییە کەسیەکانت لێدەکات بەمەبەستی ناسینەوە.

یەکێکی دیکە لە خزمەتگوزارییەکانی وەتسئەپ خۆی لە دروستکردنی پەیوەندی لەگەڵ بەکارهێنەرانی فەیسبوک و ئینستاگرام دەبینێتەوە، ئەمەش لەڕێگەی وەڵامدانەوەی نامەی تۆڕەکانی دیکە و ناردنی ئیمۆجی بۆیان.

لەلایەکی دیکەوە بەهۆی بوونی کەموکورتی لە خزمەتگوزاریی ئیمۆجییە جوڵاوەکاندا، تۆڕەکە پەرەی زیاتری پێدەدات و جارێکی دیکە دەیکاتەوە خزمەتی بەکارهێنەرانی، جگەلەوەی بەمەبەستی پاراستنی تایبەتمەنی بەکارهێنەران، بینینی کات و دۆخی بەکارهێنەر لای ئەوانی دیکە سنووردار دەکات، بەشێوەیەک دەتوانیت لیستی ئەو کەسانە دیاریبکەیت کە ناتەوێت تایبەتمەندییەکانت ببینن.

یەکێکی دیکە لە خزمەتگوزارییە نوێیەکانی وەتسئەپ، توانای ناردن و بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆ دەدات بەبەکارهێنەر لەیەک کاتدا، بەشێوەیەک بتوانێت لەیەک کاتدا بۆ هاوڕێکانتی بنێرێت و لە هەژمارەکەی خۆشیدا بڵاویبکاتەوە.

خزمەتگوزاری گەڕان بەدوای نامەکاندا زیاددەکرێت و نیشاندەرەکەی لەتەنیشت نیشاندەری پەیوەندی ڤیدیۆییەوە بۆ دادەنرێت.

لەهەمانکاتدا ئەم خزمەتگوزارییە بۆ گروپەکانی ناو وەتسئەپیش بەردەست دەبێت بەشێوەیەک بتوانیت ئاسانتر ئەو نامانە بدۆزیتەوە کەلەماوەی رابردوودا ئاڵوگۆڕیان پێکراوە.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان