کوردستانی
هاوڵاتییەکی سووری دەستگیردەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
پۆلیسی دارستانی سلێمانی رایگەیاند، هاوڵاتییەکی بەڕەگەز سووری لەسەر راوکردنی باڵندەی کێوی لە کەمپی باریکەی سەربە ناحیەی عەربەت دەستگیرکرا.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند "پاش ئەوەی لەڕێگەی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان زانیاریمان بەدەست گەیشت کە هاوڵاتییەک خەریکی راوکردنی باڵندەی کێویە لە جۆری (کەو)، دوای بەدواداچوون لەلایەن مەفرەزەیەکی بنکەی پۆلیسی دارستانی تانجەرۆ توانرا هاوڵاتییەکە دەستگیربکرێت و دەستبگرن بەسەر ئەو ئۆتۆمبێلەی کە زانیاری لەسەر درابوو لەگەڵ چەند کەل و پەلێکی راوکردن".
ئاماژەی بەوەشكردووە، پاشان پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ رێکخراوە و رادەستی دادوەر کرا بۆ وەرگرتنی رێکاری یاسایی لەدژی.
ئەمڕۆش هێمن کەمەرخان، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی رایگهیاند، له ههفتهی داهاتووهوه راوی ماسی له ههرێمی كوردستان قهدهغه دهكرێت و بۆ ماوهی سێ مانگ بهردهوام دهبێت.

ر. ئ.
بیروڕا