کوردستانی
لێبڕین یان پاشەکەوتی مووچە یەخەی هەرێمی کوردستان دەگرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
کاتی دابەشکردنی مووچەی مانگی شوباتی 2022ی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان نادیارە و حکومەتی هەرێمی کوردستانیش دەڵێت "داهاتی پێویستمان لەبەردەستدا نییە بۆ دابەشکردنی مووچە"، ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستانیش رایدەگەیەنێت هەتا پەسندکردنی بودجەی 2022 کۆسپ لەبەردەم ناردنی 200 ملیارەکەی بەغدا دروست دەبێت.
ئەبوبەکر هەڵەدنی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لەبارەی دووبارە لێبڕینی مووچەوە بە مەودا میدیای راگەیاند "تائێستا هیچ بڕیارێک نییە بۆ لێبڕینی مووچە، هەروەها ئێمە پێمان وایە لە دوای بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و زۆربوونی باج و داهاتی ناوخۆوە هیچ پاساوێک نییە بۆ لێبڕینی مووچەی فەرمانبەران، بەڵکو چارەسەر ئەوەیە داهاتی نەوت و خاڵە سنوورییەکان بگەڕێتەوە بۆ خەزێنەی حکومەت".
ئەو ئەندامەی پەرلەمانی کوردستان لەبارەی ناردنی 200 ملیارەکەی بەغداوە راشیگەیاند "ناردنی ئەو پارەیە پەیوەندی بە پەسندکردنی بودجەی ساڵی 2022وە هەیە، بۆیە هەتا پەسندکردنی ئەو بودجەیە کۆسپ دروست دەبێت لەبەردەم ناردنی ئەو 200 ملیارە بۆ هەرێمی کوردستان، مەگەر بە رێککەوتێکی سیاسی نێوان هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و عیراق دەست بە ناردنەوەی ئەو پارەیە بکرێت".
ناوبراو ئاماژەی بەوەکرد "ئەو لێدوانە تووندانەی نێوان هەردوو حكومەت هاوکار نییە بۆئەوەی لە کەشوهەوایەکی ئارامدا کێشەکانی نێوان هەردوولا بە گفتوگۆ چارەسەر بکرێن".
س،ر

بیروڕا