کوردستانی
لەم پارێزگایەی هەرێمی کوردستان هێزە ئەمنییەکان دەخرێنە حاڵەتی ئامادەباشییەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
پارێزگاری هەولێر رایدەگەیەنێت سەرجەم هێزە ئەمنییەکان لە رۆژانی بەهار و نەورۆزدا لە ئەرکدا دەبن بۆ پاراستنی سەروماڵی هاونیشتمانیان و گەشتیاران و رێگەگرتن لە هەر حاڵەتێكی نەخوازراو و نایاسایی.
پارێزگاری هەولێر رایدەگەیەنێت سەرجەم هێزە ئەمنییەکان لە رۆژانی بەهار و نەورۆزدا لە ئەرکدا دەبن بۆ پاراستنی سەروماڵی هاونیشتمانیان و گەشتیاران و رێگەگرتن لە هەر حاڵەتێكی نەخوازراو و نایاسایی.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 3ی ئاداری 2022 بە سەرپەرشتی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لەدیوانی پارێزگا، لەپێناو رەخساندنی كەشێكی ئارام و گونجاو لە رۆژانی بەهار و نەورۆز و پاراستنی سەروماڵی هاونیشتمانیان و گەشتیاران و رێگەگرتن لە هەر حاڵەتێكی نەخوازراو و نایاسایی، لێژنەی باڵای ئەمنی پارێزگای هەولێر كۆبووەوە.
لەكۆبوونەوەكەدا، تەواوی هێزە ئەمنییەكانی هەولێر (ئاسایش، زێرەڤانی، پۆلیس، پۆلیسی هاتوچۆ، بەرگریی شارستانی، تەندروستی) لە سەرجەم شوێنە گشتییەكان و تەواوی ئەو جێگایانەی كە هاوڵاتییان ڕووی تێدەكەن ئەركیان بەسەردا دابەشكرا.
پارێزگاری هەولێر، وێڕای ئەوەی تەئكیدی لەگرتنەبەری هەموو ڕێكارێكی ئەمنی كردەوە بۆ پاراستنی سەروماڵی هاونیشتمانیان و گەشتیاران و ڕێگەگرتن لە هەر حاڵەتێكی نەخوازراو و نایاسایی، ئاماژەی بۆ ئەوەكرد، كە هاوڵاتییان و هاوشاریانی خۆشەویستی شاری هەولێری پایتەخت دڵنییادەكەینەوە، بە هەموو توانایەكەوە بەپشت بەستن بەتوانا و چاوكراوەیی هێزە ئەمنییەكانی ناوخۆ سەروماڵیان پارێزراوە و داواش لەهاوڵاتییان دەكەین هاوكارمان بن.
س،ر
س،ر
بیروڕا


