کوردستانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ لایەنە سیاسییەکاندا کۆدەبێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
راوێژکارێکی سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە لەگەڵ لایەنە سیاسییەکاندا ئەنجام دەدات، ئاماژەی بەوەکرد ئەنجامدانی کۆبوونەوە پێویستی بە زەمینە رەخساندن ھەیە.
زیرەک کەمال، راوێژکاری سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بە میدیای فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاندووە "دوای کۆبوونەوەی چوار سەرۆکایەتیی ھەرێم، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان دەستپێشخەری کردووە بۆئەوەی کۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەکانیش بکرێت، لەئێستادا زەمینە خۆش دەکرێت بۆ ئەوەی ئەو کۆبوونەوەیە ئەنجامبدرێت".
راشیگەیاندووە "ئەنجامدانی کۆبوونەوە پێویستی بە زەمینە رەخساندن ھەیە و ناکرێت کۆبوونەوە لەپێناو کۆبوونەوە بکرێت، دیارە دۆخی سیاسی لە ھەرێمی کوردستان چۆنە، بۆیە پێویستە زەمینە لە باربێت و کۆبوونەوەکە ئەنجامی ھەبێت، ھاوکات لەسەر ئەو بنەمایە کۆبوونەوە بکرێت و ئێستا کاری بۆ دەکرێت".
س.ر

بیروڕا