کوردستانی

حەوت نۆرینگەی پزیشکی داخران

مەودا میدیا - سلێمانی |


حەوت نۆرینگەی پزیشکی داخران
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی كۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان رایدەگەیەنێت لە ئیدارەی سۆران بەهۆی مامەڵەكردن و فرۆشتنەوەی دەرمانی میری (MOH) و فرۆشتنی دەرمانی بێ مۆڵەت و شیری ماوە بەسەرچوو حەوت نۆرینگەی پزیشكی داخران.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی كۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان بڵاویكردەوە "تیمی چادێری بازاڕی بەڕێوەبەرایەتیان و لیژنەی تەندروستی لەدرێژەی گەڕان و بەدواداچوونە بەردەوامەكانیان بۆ نۆرینگەكان لەسەنتەری شارۆچكەی سۆران و ناحیەی دیانا بە مەبەستی لە نزیكەوە ئاگاداربوون لێیان و رێگریكردن لە مامەڵەكردن بە دەرمان سەردانێكی مەیدانیان ئەنجام دا ".

ئاماژە بەوەكراوە "كە لە ھەڵمەتەدا بە ھۆی مامەڵەكردن و فرۆشتنەوەی دەرمانی میری (MOH) و فرۆشتنی دەرمانی بێ مۆلەت و شیری ماوە بەسەرچوو حەوت نۆرینگەی پزیشكی داخران و رێكاری یاساییان بەرامبەر گیرایەبەر".

ئاماژە بەوەشکراوە "تیمەكانی چاودێری بازاڕ لە ھەموو شار و شارۆچكەكان بە شێوەیەكەی چڕوپڕ بەردەوام دەبن لە ھەڵمەتەكانیان و سەرپێچیكاران ڕووبەڕووی سزای یاسایی تووند دەكەنەوە".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan