کوردستانی

سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی لەبارەی کۆنەکردنەوەی خۆڵ و خاشاکەوە روونکردنەوە دەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی لەبارەی کۆنەکردنەوەی خۆڵ و خاشاکەوە روونکردنەوە دەدات
مەودا میدیا-

سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی لەبارەی کۆنەکردنەوەی خۆڵ و خاشاک راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە رایدەگەیەنێت لە هەوڵی بەردەوامن بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کۆمپانیاکانی پاککردنەوە.

لەیلا عومەر، سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی رایگەیاند "وەک ئاگـــــادارن ماوەی چەند رۆژێكە كۆمپانیاكانی كۆكردنەوەی خۆڵ و خاشاك كاریان راگرتووە بەهۆی دواكەوتنی خەرج كردنی شایستە داراییەكانیان، بەڵام تیمەكانی خزمەتگوزاری و ئامێرەكانی سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی بە دەست خۆشییەوە بەشەو و رۆژ زۆر دڵسۆزانە سەرقاڵی پاكردنەوە ی شەقام و كۆڵانەكانی شارن كە بەڕاستی جێگای سوپاس و پێزانینە".

راشیگەیاند "بۆیە جێی خۆیەتی بە ناوی سەرۆکایەتیی شارەوانی سلێمانی سوپاسیان بکەم لەپای ئەو ئەرکە زۆرەی سەرشانیان، دەخوازم هەمیشە تەندرووست باش و سەركەوتووبن، ئەنجامدانی ئەو ئەرکەیان لەبیرناکەین".

ئاماژە بەوەکراوە "دەمەوێت ئەوەشتان پێ رابگەیەنم ئێمە لە هەوڵی بەردەوامداین بۆ چارەسەركردنی ئەو كێشەیە بە زووترین کات، ھەروەھا داوا لە هاوڵاتییانی خۆشەویستی شارەكەمان دەکەین بە هاوكاری كردن و پیشاندانی پاڵپشتی و پشتگیری تیمە ماندوونەناسەکانی شارەوانیمان".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan