کوردستانی

راگەیەندراوێک لەبارەی کەشوهەواوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


راگەیەندراوێک لەبارەی کەشوهەواوە
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی لەبارەی کەشوهەوای ئەمشەو و سبەینێ بڵاوکردەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "به‌ گوێره‌ى تازه‌ترين نه‌خشه‌كانى كه‌شوهه‌وا پێشبينى ده‌كرێی ئه‌مشه‌و باران له‌ زۆربه‌ى ناوچه‌كانى هه‌رێم ببارێت تا دواى نيوه‌شه‌و پاشان باران بارينه‌كه‌ كاريگه‌ريیه‌كه‌ى له‌سه‌ر ناوچه‌ شاخاويیه‌كان ده‌بێت له‌ ناوچه‌كانى گه‌رميان و رۆژئاواى هه‌رێم ئه‌گه‌رى كه‌مێك هه‌وره‌ تريشقه‌ش هه‌يه‌ له‌ گه‌ڵ چالاكبوونى خێرايى با بۆ (30-35)كلم/ك".

ئەوەش هاتووە "سبه‌ینێ به‌يانى رۆژى هه‌ينى نمه‌ باران له‌ سه‌نته‌رى شاره‌كان ده‌بارێت له‌ ناوچه‌ شاخاویيه‌كانيش رێژه‌يه‌كى زياتر باران ده‌بارێت له‌ گه‌ڵ زيادبوونى خێرايى با، هه‌روه‌ها به‌فريش له‌ سه‌ر لوتكه‌ى شاخه‌كان ده‌بارێت له‌ كاته‌كانى ئێواره‌ و شه‌ودا كه‌ش ئاسایی ده‌بێته‌وه‌".

ئەمەش رێژەی باران بارینى 12 كاتژمێرى رابردووی بەشێک لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان:

- هه‌ولێر0.8 ملم
- پيرمام 1.4 ملم
- سلێمانى 0.2 ملم
- چه‌مچه‌ماڵ 0.3 ملم
- زاخۆ 0.5 ملم
- ئاكرێ 2.8 ملم
- ئامێدى 8.4 ملم
- بامه‌رنێ 2.0 ملم
 -بارزان 15.8 ملم
- بازيان 0.6 ملم
- دوكان 0.4 ملم
- حاجى ئۆمه‌ران 19.6 ملم
- هه‌ڵه‌بجه‌ 0.8 ملم
- هه‌ڵشۆ 10.0 ملم
- كانى ماسى 5.2 ملم
- سۆان 11.8 ملم

س،ر
Qaiwan
Qaiwan