کوردستانی

نوێترین زانیاری لەسەر مووچەی مانگی دوو گەیشت

مەودا میدیا - سلێمانی |


نوێترین زانیاری لەسەر مووچەی مانگی دوو گەیشت
مەودا میدیا-

بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا سبەینێ ئەنجومەنی باڵای ئابووریی هەرێمی کوردستان بۆ بڕیاردان لەسەر چۆنییەتی دابەشکردنی مووچەی مانگی دوو کۆدەبێتەوە، کە ماوەی 10 رۆژ بەسەر وادەی دابەشکردنەکەیدا تێپەڕیوە.

 لە سەرچاوەیەکی تایبەتەوە مەودا میدیا زانیاری پێگەیشتووە، کە بڕیارە رۆژی شەممە پێنجی ئاداری 2022 ئەنجومەنی باڵای ئابووریی هەرێمی کوردستان بۆ بڕیاردان لەسەر چۆنییەتی دابەشکردنی مووچەی مانگی دووی ئەمساڵی فەرمانبەران کۆببێتەوە.

مەودا میدیا ئەوەشی زانیوە لە کۆبوونەوەکەدا قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان راپۆرتێک له‌باره‌ی دۆخی دارایی هه‌رێم و خه‌رجییه‌كانی به‌رده‌ست بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌ ده‌خاته‌ڕوو، پاشانیش تاوتوێی پێشنیازه‌كان ده‌كرێت و بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نووسی مووچه‌ و خه‌رجییه‌كان ده‌درێت.

پێشتر حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا هەموو 25ی مانگێک دەست بە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران بکات، بەڵام بە چەند هۆکارێک ماوەی سێ مانگە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران دوا دەکەوێت.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan