کوردستانی
سکاڵایەک ناردنی 200 ملیارەکە رادەگرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە لێدوانێکدا فازڵ نەبی رایگەیاند، 200 ملیار دینارەکەی بەغدا بۆ ھەرێم گرفتی سیاسی و یاسایی بۆ دروستکراوە.
فازڵ نەبی, بریکاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عیراق لە لێدوانێکدا بە کوردسات نیوزی رایگەیاند "بڕیارەکەی دادگەی فیدڕاڵی لە بارەی نایاسایی بوونی یاسای نەوت و غازی ھەرێمی کوردستان، گرفت بۆ بودجەی گشتی ساڵی 2022ی عیراق و رێککەوتنەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا دروستدەکات".

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە دادگە سکاڵا لەسەر ناردنی 200 ملیارەکە و ئەو پێشینانەی تریش تۆمارکراوە کە لەسەردەمی کابینەکەی عادل عەبدولمەھدی رەوانەی ھەرێمی کوردستان کراوە، بۆیە ئەو پێشینەیەی کە بەغدا دەینرێت لەمپەری یاسایی و سیاسیی بۆ دروست بووە.
لە بودجەی ساڵی 2021 عیراقدا بەپێی رێکەوتنێکی هەولێر و بەغدا، مانگانە دەبێت عیراق بڕی 200 ملیار دینار بۆ تەواوکاری مووچە بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت، لەبری بەشە بودجەی هەرێم، بەڵام ئێستا کێشەی بۆ دروستبووە و ماوەی دوو مانگە نەنێردراوە، شارەزایان بە "سولفە" ناوی دەبەن.
ر. ئ.

بیروڕا