کوردستانی

سلێمانی؛ تۆمەتبارێک دەستگیرکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


سلێمانی؛ تۆمەتبارێک دەستگیرکرا
مەودا میدیا-

پۆلیسی سلێمانی بەتۆمەتی بریندارکردنی براکەی کەسێکیان لە ناوچەی شارباژێڕی سلێمانی دەستگیرکردووە، کە بە چەکی تاپڕ هێرشی کردووەتە سەر براکەی.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، دوای ئەوەی مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی زەلان ئاگاداركرایەوە لە بوونی بریندارێك، دەستبەجێ‌ مەفرەزەكانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی رووداوەكە و دوای لێكۆڵینەوە زانرا كە لە گوندی (گوێزە رەش)ی سەر بەناحیەی زەلان لەسەر كێشەی كۆمەڵایەتی تۆمەتبارێك بەچەكی تاپڕ تەقەی لە براكەی كردووە و برینداری كردووە و دواتر هەڵهاتووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، پۆلیس لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكرد و دوای ئاشكرابوونی شوێنی تۆمەتبار، توانرا تۆمەتبارەکە لە گوندێكی سەر بەناحیەی بەرزنجە لەلایەن بنكەی پۆلیسی زەلانەوە دەستگیربكرێت و دەستیشبگیرێت بەسەر چەكێكی جۆری تاپڕ كە تۆمەتبار تەقەی پێكردبوو.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، لەئێستادا تۆمەتبار (ك. س. ك.) لەدایكبووی 1968 بەبڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 405-31 لەیاسای سزادانی عیراقی راگیراوە و دانی ناوە بەتاوانەكەیدا.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan