کوردستانی
قوباد تاڵەبانی: سەرکەوتم
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سەرکەوتووبووە لە دانانی ئیمۆجی ئاڵای کوردستان لەڕیگەی رێکخراوی ISO ەوە و ئەمڕۆ رێکخراوەکە ھەرێمی کوردستانی لەناو سیستمی خۆی بە کۆدی (IQ-KR) وەک ھەرێمێک ناساندووە.
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە پەرەی فەرمی خۆی لە فەیسبوک لە نووسینێکدا رایگەیاند "چەند ساڵێک لەمەوپێش لە گفتوگۆیەکمدا لە تویتەر، بەڵێنمدا کاربکەم بۆ دروستکردنی ئیمۆجی کوردستان، بە خۆشحاڵییەوە ئەمڕۆ رێکخراوی ISO ھەرێمی کوردستانی لەناو سیستمی خۆی بە کۆدی (IQ-KR) وەک ھەرێمێک ناساند".

ئاماژەی بەوەشکرد "ئەم ناساندنە؛ جگە لەڕێگەخۆشکردن بۆ دروستکردنی ئیمۆجی ئاڵای کوردستان، کۆمەڵێک ھەل بۆ بەرەوپێشبردنی پرۆسەی بە دیجیتاڵکردنی حکومەت دەرەخسێنێت و لەنێویاندا بەبازاڕکردنی ئەلیکترۆنی و خزمەتگوزارییەکانی بانک و پۆستە".
لە کۆتایشدا دەڵێت "لێرەوە دەمەوێت سوپاسی وەزارەتەکانی پلاندانانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ بکەم کە ھەماھەنگ و ھاوکارمان بوون".
ر. ئ.
ر. ئ.
بیروڕا