کوردستانی

سۆسیالیست حەوتەمین کۆنگرەی خۆی دەبەستێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


سۆسیالیست حەوتەمین کۆنگرەی خۆی دەبەستێت
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف

ئەمڕۆ حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان لە شاری هەولێر کۆنگرەی حەوتەمی خۆی دەبەستێت، وتەبێژی حزبی سۆسیالیستیش دەڵێت "محەمەد حاجی مەحمود تاکە کاندیدی حزبەکەیە بۆ پۆستی سکرتێری گشتیی حزبەکە".

سەبارەت بە کۆنگرەی حەوتەمی سۆسیالیست بەختیار کەریم، وتەبێژی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ پێنجی ئادار  کۆنگرەی حەوتەمی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان بە بەشداری زیاتر لە 1000ئەندامی ئەو حزبە بەڕێوەدەچێت".

ئاماژەی بەوەشکرد "محەمەد حاجی مەحمود لە کۆنگرەی حەوتەمدا تاکە کاندیدی حزبەکەیە بۆ پۆستی سکرتێری گشتیی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان، هیچ کەسێکی دیکە خۆی کاندید نەکردووە بۆ ئەو پۆستە، سەرەڕای ئەوەی ماوەی 15 رۆژ دەرگای خۆکاندیدکردن بۆ پۆستەکە کراوەتەوە".

باسی لەوەشکرد "هەر ئەمڕۆ 34 ئەندامەکەی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی حزبەکە هەڵدەبژێردرێت".

ئەوەشی خستەڕوو "کۆنگرەی ئەمجارەی حزبەکە کۆمەڵێک گۆڕانکاری دەکات لە پەیکەری حزبەکە و ئۆرگان و رێکخستنەکانی دیکەدا".

وتەبێژی ئەو حزبە دەشڵێت "هیچ گۆڕانکارییەک لە ناو و لۆگی حزبەکەدا روونادات و هەمان ناو و لۆگۆدەبێت".

ر. ئ.




Qaiwan
Qaiwan