کوردستانی
سلێمانی؛ تەقەکەرێک دەستگیرکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، تۆمەتبارێکیان دەستگیرکردووە کە لە گەڕەکی سەرچناری سلێمانی تەقەی کردووە.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، دوای ئەوەی لە سنووری گەڕەكی سەرچنار دەنگی تەقە بیستراوە، دەرکەوتووە تۆمەتبارێک تەقەی کردووە و دەستبەجێ دەستگیرکراوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی پۆلیس تۆمەتبارەکە ناوی (ر. ح. س.)ە، بەبڕیاری دادوەر راگیراوە و لەلایەن بنكەی پۆلیسی سەرچنارەوە پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ كراوەتەوە .
پۆلیسی سلێمانی باسی لەوەشكردووە، دەستیان بەسەر ئەو چەکەشدا گرتووە، کە تەقەی پێکردووە.
ر. ئ.
ر. ئ.
بیروڕا