کوردستانی

لەسەر پرسی سەرۆک کۆمار هەواڵی نوێ هات

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەسەر پرسی سەرۆک کۆمار هەواڵی نوێ هات
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف

ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق کۆبووەوە، لەسەر پرسی دووبارە کردنەوەی دەرگای خۆپاڵاوتن  ئەندامێکی ئەنجومەنەکە دەڵێت "بەزۆرینەی دەنگ جارێکی دیکە درگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عیراق پەسەند کرا".

ئەمڕۆ شەممە پێنجی ئاداری 2022 بڕیار رەشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە مەودا میدیای وت "لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەزۆرینەی دەنگ بڕیاریدا کە جارێکی دیکە دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار بکاتەوە".

وتیشی "بەڵام تائێستا رۆژی خۆپاڵاوتن دیاری نەکراوە و لە چەند رۆژی داهاتوودا بڕیاری لەسەر دەدرێت".

یه‌كی ئه‌م مانگه‌، دادگەی فیدڕاڵی عیراق له‌باره‌ی بڕیاری دووباره‌كردنه‌وه‌ی ده‌رگای خۆپاڵاوتن له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی عیراق كۆبووه‌وه‌ و بڕیاریدا دووباره‌كردنه‌وه‌ی ده‌رگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار ناده‌ستورییه‌، هیچ ماده‌یه‌كی ده‌ستووری و یاسایی نییه‌ كه‌ ده‌سه‌ڵات بداته‌ سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆ كردنه‌وه‌ی دووباره‌ ده‌رگای خۆپاڵاوتن، به‌ڵام رایگه‌یاند، په‌رله‌مان ده‌توانێت به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگ بڕیاری له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی دووباره‌ ده‌رگای خۆپاڵاوتن بدات.

ر. ئ.

Qaiwan
Qaiwan