کوردستانی

کۆڵبەرێک بەهۆی سەرماوە گیانی لەدەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


کۆڵبەرێک بەهۆی سەرماوە گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا-

رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو گیانلەدەستدانی کۆڵبەرێکی راگەیاند لەکاتی کۆڵبەریدا بەهۆی سەرماوە رەقبووەتەوە، ئاماژەی بەوەکردووە ئەو کۆڵبەر خەڵکی سەردەشت بووە.

بەپێی هەواڵێکی رێکخراوی هەنگاوی مافی مرۆڤ، بەرەبەیانی رۆژی هەینی 4ی ئاداری 2022 کۆڵبەرێکی خەڵکی سەردەشت بە ناوی محەممەد ئۆمێدوار ناسراو بە محەممەد مەلا وێسۆ تەمەن 46 ساڵ لەکاتی کۆڵبەری لە سنووری سەردەشت و لە نزیک گوندی دۆڵەبی بەهۆی سەرماوە رەقبووەتەوە و گیانی لەدەستداوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، محەممەد مەلا وێسۆ خەڵکی گوندی وردێ و دانیشتووی رەبەت بووە، ناوبراو خێزاندارە و باوکی دوو منداڵیش بوو، هەروەها تەرمی ناوبراو بۆ نەخۆشخانەی خومەینی لە شاری سەردەشت گوازراوەتەوە و دواتر هەر لە سەردەشت بە خاکسپێردراوە.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan