کوردستانی

بایکۆتی سەرتاسەری راگەیەندرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بایکۆتی سەرتاسەری راگەیەندرا
مەودا میدیا-

 ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایانی ناڕازیی بایکۆتیان راگەیاند بەهۆی دابەش نەکردنی مووچەوە، رایدەگەیەنن هیچ پاساوێک بۆ دابەشنەکردنی مووچە و ڕاگرتنی پلەبەرزکردنەوەی مامۆستایان و فەرمانبەران نەماوە.

لە یاداشتەکەی مامۆستایانی ناڕازی هاتووە "وەکو لای هەمووان ئاشکرایە ڕۆژ دوای ڕۆژ نرخی نەوت بەرزدەبێتەوە و داهاتی ناوخۆ و گومرگ و باج بەڕێژەیەکی زۆر زیادی کردووە و نرخی سەرجەم پێداویستیە بنەڕەتیەکانی ژیان بەرزبووەتەوە و هیچ پاساوێک بۆ دابەشنەکردنی مووچە و راگرتنی پلەبەرزکردنەوەی مامۆستایان و فەرمانبەران نەماوە".

ئەوەش هاتووە "سەرجەم قسەکانی سەرۆکی حکومەت رەتدەکەینەوە و پێمان وایە جگە لە پاساو هێناوەوە بۆ دزی و گەندەڵیێەکانیان هیچ شتێکی نوێی تیا نەبوو، هەڵوێستی خۆمان دەخەینە پاڵ ئەو مامۆستا و خوێندنگەیانەی بایکۆتیان کردووە و داوا لە سەرجەم  مامۆستایان و فەرمانبەرانی دامودەزگاکان دەکەین لە رۆژی یەکشەممە وە بەرواری 6ی شوباتی 2022 بایکۆتی دەوام بکەن و دەوامی سەرجەم زانکۆ و قوتابخانە و فەرمانگەکان رابگرن, هاوکات داواکارین بۆ مانگەکانی ئایندەش لەئەگەر نەدانی مووچە بە سێ رۆژ جارێک بایکۆتی دەوام و خوێندن بکرێت".

ئەوەشیان خستەڕوو "هەر پێشهاتێک بۆ پرۆسەی پەروەردە بێتە پێش دەسەڵاتدارانی گەندەڵ و  بێباکی هەرێمی کوردستان لێی بەرپرسن". 

س.ر
Qaiwan
Qaiwan