راپۆرت
یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان لە چاوەڕوانیی ئینشیقاقدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەندامێكی پێشووتری مەكتەبی سیاسی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان رایدەگەیەنێت بەنیازی دروستكردنی حزب نییە و تەنیا ئاگاداری ئەو دەنگۆیانەیە كە لەو بارەیەوە بڵاودەكرێنەوە، هاوكات باس لەوەش دەكات دروستكردنی حزبێكی نوێی ئیسلامی رەتدەكاتەوە.
لە هەردوو كۆنگرەی حەوتەم و هەشتەمەی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان، ئەبوبەكر كاروانی، ركابەری لەگەڵ سەڵاحەدین بەهادین، ئەمینداری گشتی یەكگرتوو كردووە، بەڵام نەیتوانیوە متمانەی بەشی زۆری ئەندامانی كۆنگرە وەربگرێت و لە هەردوو كۆنگرەكەشدا بە بەدەستهێنانی 350 دەنگ پۆستی ئەمینداری بۆ سەڵاحەدین بەهادین بەجێهێشتووە.
كاروانی، لە ناو یەكگرتوو بە خۆشەویست و دڵسۆزی ناوی دەركردووە، لەگەڵ چینی گەنجانی ناو یەكگرتوو پەیوەندیەكی باشی هەیە، ئەو پرۆژەی فكری لە دوو كۆنگرەی یەكگرتوو ئامادەكردووە و لەسەر ئەو پرۆژەیە كاردەكات و دەیەوێت ئەوكاتەی كە پۆستی ئەمینداری لە ناو یەكگرتوو وەردەگرێت پرۆژەكەی جێبەجێ بكات.
لە ئێستادا دەنگۆی ئەوەی هەیە كاروانی، دوای ئەوەی لە كۆنگرەی هەشتی حزبەكەی كە لە 28 و 29ی مانگی كانونی یەكەمی ساڵی 2019 لە هەولێر بەڕێوەچوو نەیتوانی سەركەوتوو بێت بۆ بەدەستهێنانی پۆستی ئەمینداری گشتی، باس لەوە دەكرێت كاروانی دەیەوێت حزبێك دروست بكات، بەڵام خۆی رەتی دەكاتەوە.
ئەبوبەكر كاروانی، سیاسەتمەدار و ئەندامی پێشووتری مەكتەبی سیاسی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "ئاگاداری ئەوەم دەنگۆیەك بڵاوبووەتەوە گوایە بەنیازی درووستكردنی حزبم".
ئەوەشی خستەڕوو "لەئێستادا هیچ پرۆژەیەكی لەو شێوەیەم نییە و كارم لەسەر نەكردووە، دروستكردنی حزب بۆ ئێستا رەتدەكەمەوە".
دوای دووجار هەوڵدان بۆ وەرگرتن و بەدەستهێنانی پۆستی ئەمینداری كاروانی وتویەتی، بەردەوام دەبێ لەسەر ئەوەی كە ئەو پرۆژەی هەیەتی لەڕێگەی ئەمیندارییەوە جێبەجێ بكات.
سەڵاحەدین بەهادین، ماوەی دوو خولە وەك ئەمینداری یەكگرتوو لە لایەن ئەندامانی كۆنگرەوە هەڵدەبژێردرێتەوە، لە ساڵی 2016 و 2019، بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی ئەو حزبە ئەمیندار تەنیا دوو خول بۆی هەیە خۆی هەڵبژێرێت، لە كۆنگرەی داهاتووی ئەو حزبە سەڵاحەدین بەهادین كاندیدی ئەمیندار نابێت.
بەهار عەبدوڕەحمان، ئەندامی سەركردایەتی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "مامۆستا ئەبوبەكر هیچ پرۆژەیەكی لەو شێوەیەی نییە و لای ئێمەش باسی نەكردووە، ئەو بۆ ئێستا درێژە بە بەرنامەكەی یەكگرتوو دەدات، بەڵام بۆ داهاتوو نازانم چی روودەدات".
ئەوەشی باسكرد "دەنگی دروستكردنی حزب لەلایەن كاروانی دەنگی هەندێ نەیارە، ئەو ئێستا لە بواری فكریی كار دەكات و پرۆژەی خۆی هەیە بۆ یەكگرتوو و دوو خولیشە بۆ سەركردایەتی خۆی هەڵنەبژاردووە".
بەهار عەبدوڕەحمان هەروەها وتیشی "پەیڕەوی ناوخۆ كە لە كۆنگرەی هەشت بڕیاری لەسەردراوە ئەمیندار دوو خول بۆی هەیە خۆی هەڵبژێرێت، بەڵام ئایا بڕیارەكە لەم كۆنگرەوە دەستپێدەكات كە لە مانگی 12ی ساڵی 2019 بەسترا یان كۆنگرەی داهاتووش حساب دەبێت ئەوەیان بۆ كاتی بەستنی كۆنگرەی داهاتوو جێدەهڵێن".
یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان لە دروستبوونییەوە تائێستا هەشت كۆنگرەی بەستووە و سەڵاحەدین بەهادین ئەمینداری بووە، لە كۆنگرەی شەشی حزبەكە محەمەد فەرەج پۆستی ئەمینداری وەرگرت و دواتر لە كۆنگرەی حەوت دووبارە سەڵاحەدین بەهادین پۆستەكەی وەرگرتەوە و تا ئێستاش ئەمیندارە.