کوردستانی

بە تۆمەتی تەقەکردن لە براکەی تۆمەتبارێک دەستگیرکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بە تۆمەتی تەقەکردن لە براکەی تۆمەتبارێک دەستگیرکرا
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند بە تۆمەتی هێرشکردنەسەر براکەی و تەقەکردن لێی بە دەمانچە.

لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسی سلێمانی هاتووە "دوای ئەوەی مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی کوردسات ئاگاداركرایەوە لەبونی ڕوداوێكی تەقەكردن، دەستبەجێ‌ مەفرەزەكانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی ڕوداوەكەو دوای لێكۆڵینەوە زانرا كە تۆمەتبارێك بەچەكی جۆری دەمانچە تەقەی لەبراكەی كردووەو برینداری كردووەو دواتر هەڵاتووە".

ئاماژە بەوەکراوە "پۆلیس لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوو دوای ئاشكرابوونی شوێنی تۆمەتبار، توانرا لەماوەی كەمتر لە 24 کاتژمێردا  تۆمەتبارەكە لەلایەن بنكەی پۆلیسی كوردساتەوە دەستگیربكرێت و دەستیشبگیرێت بەسەر ئۆتۆمبێلێک و چەكێكی جۆری دەمانچە كە تۆمەتبار تەقەی پێكردبوو".

ئەوەشخراوەتەڕوو "لەئێستادا تۆمەتبار (ن ، ع ، ع) بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەکانی 405-31 لەیاسای سزادانی عیراقی راگیراوەو دانی ناوە بەتاوانەكەیدا، هەروەھا بەتۆمەتی هەڕەشكردن و ئازاردانی دایكی و خوشكێكی و زاوایەكی  سكاڵای لەسەر تۆماركراوە".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan