کوردستانی

رووداوێکی هاتوچۆ گیانلەدەستدانی کەسێکی لێکەوتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


رووداوێکی هاتوچۆ گیانلەدەستدانی کەسێکی لێکەوتەوە
مەودا میدیا-

بەیانی ئەمڕۆ لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگەی هەولێر - پیرمام پێکدادان لەنێوان ئۆتۆمبێلێک و ماتۆڕسکیلێکدا روویدا لە ئەنجامدا شۆفێری ماتۆڕسکیلەکە گیانی لەدەستدا.

فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر بە مەودا میدیای راگەیاند "بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 6ی ئاداری 2022 کاتژمێر 8:45 خولەک لەسەر رێگەی (هەولێر .پیرمام) لەنزیک مەفرەقی بەستۆرە پێکدادانێک روویدا لەنێوان جێبێکی تایبەت و ماتۆڕسکیلێک لە ئەنجامدا شۆفێری ماتۆڕسکیلەکە گیانی لەدەستدا کە خۆشی لایەنی خەتابار بوو".

ئاماژەی بەوەشکرد "بەهۆی پێچکردنەوەی هەڵەی ماتۆڕسکیلەکە رووداوەکە روویداوە لەگەڵ ئەوەشدا خێراییەکی زۆری هەبووە و نەیتوانیوە کۆنترۆڵی  خۆی بکات".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan