کوردستانی
سلێمانی لە خۆڵ و خاشاک پاکدەکرێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
دوای نزیکەی هەفتەیەک لە مانگرتن دووبارە کۆمپانیاکانی خزمەتگوزاری و پاککردنەوە لە شاری سلێمانی دەستیان بە کارەکانیان کردەوە و خۆڵ و خاشاکی شەقام و کۆڵانەکانیان پاککردەوە.
شکار شۆڕش، جێگری بەڕێوەبەری کۆمپانیای شکار بۆ خزمەتگوزاری و پاککردنەوە بە مەودا میدیای راگەیاند "لە دوێنێ بەیانییەوە دەستمان کردووەتەوە بە کارەکانمان و پاککردنەوەی سەنتەری شار و شەقامەکان لە خۆڵ و خاشاک".
جێگری بەڕێوەبەری کۆمپانیای شکار بۆ خزمەتگوزاری و پاککردنەوە راشیگەیاند "بافڵ جەلال تاڵەبانی بەڵێنی پێداوین ئەو کێشانەی هەمانە بۆمان چارەسەر بکات و بڕێک پارەشی بۆ مووچەی کارمەندەکانمان دابینکردووە".
س،ر

بیروڕا