گشتی
كاریگەرییەكانی كێشەی نێوان ژن و مێرد لەسەر پەروەردەی منداڵ
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
كێشەكانی نێوان ژن و مێرد، كاریگەریی نەرێنی لەسەر پەروەردەی منداڵان هەیە، بەشێوەیەك بۆ داهاتووی زیانی زۆری لێدەدات و كاریگەرییەكانی لەسەری قورس دەوستنەوە.
ئەمە هەندێك لەو كاریگەرییە نەرێنیانەیە:
یەكەم: شەڕ و پێكداهەڵپژانی بەردەوامی نێوان ژن و مێردەكان لەبەردەم منداڵەكانیان، وێنەیەكی نەرێنی و شەڕەنگێزی لای منداڵ دروستدەكات و ژیان لە کەشێکی ناسەقامگیردا تێپەڕ دەبێت.
دووەم: دەبێتە هۆی لەبیركردنی پێداویستییەكانی منداڵ.
سێیەم: منداڵ رادەكێشێت بۆ لایەنگیریی و دورستكردنی وێنەیەی ناجۆر لە مێشكیاندا.
چوارەم: وێنەی جوانی باوك و دایكان لە بیری منداڵەكاندا ئاستی شایستەیی خۆیان لەدەستدەدەن.
پێنجەم: سەرەڕای ئەوەی لایەنگیریی لای منداڵ بۆ دایك یان باوك دروستدەكات، هەروەها دەبێتە ئەوەش رقی لە یەكێكیان ببێتەوە.
شەشەم: پێداویستییە مادییەكانی منداڵ فەرامۆشدەكرێت.
حەوتەم: دەبێتە هۆی فەرامۆشكردنی منداڵەكان و كاریگەریی لەسەر لایەنی پەروەردەیی و زانستیاندا دەبێت.
هەشتەم: پەراوێزخستنی رۆڵی باوكایەتی بەرانبەر منداڵ مانای ئەوە دەگەیەنێت كەوا منداڵەكە لە دەرەوەی ژینگەی ماڵ بۆ دەستكەوتنی ئەو سۆز و خۆشەویستییە دەگەڕێت، ئەوەش مەترسیدارە.
باوك و دایكی بەڕێز..
لەكاتی روودانی كێشەیەكی نێوانتاندا، ئەو مەترسییانەی باسكران لەبیرمەكە، چەند دەتوانی هەوڵی خۆدوورگرتن لە كێشە بدە، بۆئەوەی ببیتە خاوەن خێزانێكی بەختەوەر.
س،ر