کوردستانی

سلێمانی؛ دوو تۆمەتبار دەستگیرکران

مەودا میدیا - سلێمانی |


سلێمانی؛ دوو تۆمەتبار دەستگیرکران
مەودا میدیا-

پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی دوو تۆمەتباریان دەستگیركرد.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، لەكاتی گەڕان و دەرچوونی مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی، توانرا شەوی رابردوو دوو تۆمەتبار دەستگیربكەن كە هەستابوون بە لێكردنەوەی چوارچێوەی راگری گڵۆپی سەر شەقامەكان.

باسی لەوەشکردووە، لەئێستادا تۆمەتباران (ه. أ. م.)  لەدایكبووی 2000 و (أ. ك. ح.) لەدایكبووی 1999 بەبڕیاری دادوەر راگیراون.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، لەكاتی دەستگیركردنیشیاندا دەستگیراوە بەسەر چەند پارچە چوارچێوی راگری گڵۆپی سەر شەقامەكاندا لەگەڵ ماتۆرسكیلێكی سێ‌ تایەدا.
ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan