کوردستانی

پەیامێک لە بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانییەوە بۆ محه‌مه‌د حاجى مه‌حمود

مەودا میدیا - سلێمانی |


پەیامێک لە بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانییەوە بۆ محه‌مه‌د حاجى مه‌حمود
مەودا میدیا-

بەبۆنەی بەستنی کۆنگرەی حزبەکەی بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی محه‌مه‌د حاجى مه‌حمود، سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان ده‌كات و ده‌ڵێت "لەم دەرفەتەدا جەخت لە هەماهەنگی، دید و روانینی هاوبەش دەکەینەوە سەبارەت بە پرسە نیشتمانییەکان و رووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکان".

 بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى لە پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوەکردووە "بە بۆنەی سەرکەوتنی کۆنگرەکەتان و ھەڵبژاردنەوەتان بە سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان، پیرۆزباییەکی گەرم لە بەڕێزتان، سەرکردایەتیی نوێ، ئەندام و لایەنگرانتان دەکەم".

باسی لەوەشکردووە "سەرکەوتنی کۆنگرەکەتان لەم ھەلومەرجە تایبەتەدا ھاندەرێکی گرنگ بێت بۆ پێشخستن و برەودان بە پەیوەندییەکانی ھەردوولا لەپێناو تەبایی و یەکخستنی ھەوڵەکان بۆ یەکڕیزیی نیشتمانی و کۆدەنگیمان لەسەر بەرژەوەندییە باڵاکانی نەتەوەکەمان".

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا دەڵێت "لەم دەرفەتەدا جەخت لە هەماهەنگی، دید و روانینی هاوبەش دەکەینەوە سەبارەت بە پرسە نیشتمانییەکان و رووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکان".

جەختی لەوەشکردەوە "هەموومان پێکەوە کار بۆ بەهێزترکردنی قەوارەی هەرێم بکەین و بەرژەوەندییە تایبەت و حزبییەکان بەرەو ئاقارێکی نادیار و لێکترازانمان نەبەن. سەربەرزی و سەرفرازیی خەڵکی کوردستان بنەمای کارکردنمان بێت و دابینکردنی ژیانێکی ئارام و سەقامگیر ئەرکی لەپێشینەمان بێت".

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan