کوردستانی
بەشەخۆراکی مانگانە دابەشدەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
![بەشەخۆراکی مانگانە دابەشدەکرێت](/uploads/article/thumbnail/23339/slider_OIP.jpg)
مەودا میدیا-
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانیی کەلوپەلی خۆراکی هەولێر ئەمڕۆ یەکشەممە لەسەر بڕیاری بەڕێوەبەری بازرگانی و بەڕێوەبەری کۆمەڵگەی کۆگاکان، دەستکرا بە دابەشکردنی بەشە خۆراکی مانگی کانوونی یەکەمی 2022 لە سنووری پارێزگای هەولێر.
لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانیی کەلوپەلی خۆراکی هەولێر ئاماژەی بەوەکردووە، ئەمڕۆ دەستکراوە بە دابەشکردنی برنجی تایلەندی بۆ بنکەکەکان و هەروەها بەشەخۆراکی مانگی کانوونی یەکەمی 2022ش دابەشدەکرێت کە پێکهاتووە لە (شەکر، فاسۆلیا و لەتکە نۆک).

ئەوەشی خستووەتەڕوو، لەئێستادا بەشەخۆراکی مانگانە له بنکەکانی (216، 220 و 221) دەوورووبەری شار لە بنەسڵاوە، کەسنەزان، شاوێس، پیرزین، مەلائۆمەر و پیرمام دەستیپێکردووە.
پێکهاتەی سەبەتەخۆراکی هاوڵاتییان ئەم مادانە لەخۆدەگرێت (شەکر، زەیتی تورکی، دۆشاوی تەماتەی تورکی، فاسۆلیای تورکی، لەتکە نۆکی روسی و برنجی تایلەندی) وەزارەتی بازرگانیی عیراق بەنیازە خۆراکی دیکە بۆ سەبەتەکە زیادبکات.
ر. ئ
ر. ئ
بیروڕا
![News](/uploads/author/picture/2/resized_%D9%A8.png)
![News](/uploads/author/picture/122/resized_resized_%D9%A7.png)
![News](/uploads/author/picture/13/resized_IMG-20200119-WA0001.jpg)
![News](/uploads/author/picture/81/resized_3333.png)