کوردستانی

کەمال محەمەد: داهاتمان لە زۆر وەزارەت باشترە

مەودا میدیا - سلێمانی |


کەمال محەمەد: داهاتمان لە زۆر وەزارەت باشترە
مەودا میدیا-

داهاتی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی رابردوو لەنێوان 45 بۆ 50 ملیار دیناردابووە، وەزیری کارەباش دەڵێت "بەراورد بە زۆرێک لە وەزارەتەکان داهاتی ئێمە بەرزترە".

 کەمال محەمەد، وەزیری کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا بە دەنگی ئەمەریکای راگەیاند "لە ساڵی 2021 داهاتی ئێمە 586 ملیار دینار بووە و لەو بڕەش تەنها بەڕێژەی 10% بەردەستمان بووە ئەوەی دیکەی هەمووی دەچێت بۆ وەزارەتی دارایی".

ئاشکراشیدەکات "بەتێکڕا داهاتی مانگانەی وەزارەتی کارەبا، لەنێوان 45 بۆ 50 ملیار دینارە، چونکە داهاتی 2021 هەمووی 586 ملیار دینار بووە".

سەبارەت پێدانی کاتژمێرەکانی کارەبا رایگەیاند "خواست لەسەر کارەبا لە زستاندا دەگاتە نزیکەی شەش هەزار و 500 مێگا وات، ئەگەر ئێمە باسی مانگی کانوونی یەکەم بکەین یان مانگی شوبات بکەین تەنها 12کاتژمێر و 20 خولەک کارەبامان دابوو، ئەوە بارودۆخی کارەبایە، بەڵام ئێستا لەم چەند هەفتەیە نزیکەی 13- 16 کاتژمێر کارەبا دەدەین".

ئەوە لەکاتێکدایە هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان بەردەوام بەرانبەر کەمی پێدانی کاتژمێرەکانی کارەبای نیشتیمانی ناڕەزای دەردەبڕن و دەڵێن ماوەی 31 ساڵە حکومەتی هەرێمی کوردستان نەیتوانیوە کارەبای پێویست بۆ هاوڵاتییان دابینبکات.

ر. ئ.


 

Qaiwan
Qaiwan