کوردستانی
قایمقامى هه‌ولێر: كۆگاكان پڕن لە زەیت و خۆراك
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
قایمقامی هەولێر دڵنیایی دەداتە هاوڵاتییان کە کۆگاکانیان پڕن لە رۆن و خۆراک و پێویست بە دڵەڕاوکێ ناکات، دەشڵێت "هه‌رشوێنێك نرخه‌كان گرانبكات سزاى ده‌ده‌ین و ناویشی بڵاوده‌كه‌ینه‌وه".
قایمقامی هەولێر دڵنیایی دەداتە هاوڵاتییان کە کۆگاکانیان پڕن لە رۆن و خۆراک و پێویست بە دڵەڕاوکێ ناکات، دەشڵێت "هه‌رشوێنێك نرخه‌كان گرانبكات سزاى ده‌ده‌ین و ناویشی بڵاوده‌كه‌ینه‌وه".
ئەمڕۆ دووشەممە نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید، قایمقامى هه‌ولێر سه‌ردانى كۆگاكانى خۆراكى كرد و له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیشدا دڵنیایی دایه هاوڵاتییان كه كۆگاكان خۆراكى پێویستیان تێدایه و به‌شی شه‌ش مانگ تا ساڵێك ده‌بێت و پێویستیش ناكات هاوڵاتییان تووشی دڵه‌ڕاوكێ ببن، یاخود له پێویستى خۆیان زیاتر بكڕن.
قایمقامی هەولێر هۆشداریدا بە ماركێت و بازرگانه‌كان كه شمه‌ك نه‌شارنه‌وه یان به‌نرخى زیاتر بیفرۆشن، چونكه سزاده‌درێن ئه‌و شوێنانه و رووبه‌ڕووی دادگە ده‌كرێنه‌وه و ناویشیان بڵاوده‌كه‌نه‌وه.
نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید دووپاتیشیکردەوە، نرخه‌كان به‌روارد ده‌كرێت هه‌ر زیاده‌یه‌ك هه‌بێت رێوشوێن ده‌گرنه‌به‌ر و رێگه‌ش ناده‌ن دۆخه‌كه بقۆزرێته‌وه له‌لایه‌ن بازرگان و ماركێته‌كانه‌وه.
باسی لەوەشکرد، لەئێستادا ته‌نها زه‌یت و ئارد گرانبووه و ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌وه‌ى سه‌رچاوه‌كه‌ى ئۆكرانیایه.
ماوەی چەند رۆژێکە جۆرێک لە شڵەژان و نادڵنیایی لای هاوڵاتییان دروستبووە و لەترسی گرانبوونی خۆراک روودەکەنە مارکێت و بازاڕەکان و رێژەیەکی زۆر خۆراک دەکڕن ئەوەش بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخەکان.
ر. ئ.
ماوەی چەند رۆژێکە جۆرێک لە شڵەژان و نادڵنیایی لای هاوڵاتییان دروستبووە و لەترسی گرانبوونی خۆراک روودەکەنە مارکێت و بازاڕەکان و رێژەیەکی زۆر خۆراک دەکڕن ئەوەش بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخەکان.
ر. ئ.
بیروڕا


