کوردستانی
قوباد تاڵەبانی: کار دەکەین بۆ پشت بەستن بە کشتوکاڵ
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران رایگەیاند، وەک لێپرسراوان دەبێت رەچاوی رەوشی خەڵک بکەین و کار دەکەین بۆ پشت بەستن بە کشتوکاڵ.
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە رێوڕەسمی کردنەوەی عەلوەی رۆژئاوای سلێمانی رایگەیاند، پڕۆژەی عەلوەی نوێی سلێمانی پڕۆژەیەکی ستراتیژییە و بۆ ھەمەجۆری ئابووری و ھەلی کار و ئاسایشی خۆراک گرنگە، وتیشی، وەک لێپرسراوان دەبێت رەچاوی رەوشی خەڵک بکەین و کار دەکەین بۆ پشت بەستن بە کشتوکاڵ.

هەر لەو رێورەسمەدا قوباد تاڵەبانی لەبارەی بریارەکەی دادگەی فیدڕاڵی عیراق رایگەیاند، بڕیارەکەی دادگەی فیدراڵی نادادپەروەرانە بوو و دەبێت پرسی نەوت یەکلابکەینەوە و ئەو کێشەیە لە نێوان ھەرێم و عیراق نەمێنێت.
بێگەر تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوە ئاوییەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە رێوڕەسمی کردنەوەی عەلوەی رۆژئاوای سلێمانی رایگەیاند، کردنەوەی عەلوەی رۆژئاوای سلێمانی ھەنگاوێکی دیکەیە بۆ پەرەپێدانی سێکتەری کشتوکاڵ و دەبێتە سەنتەرێکی گەورەی بە بازاڕکردن و ئامانجی ئەم پڕۆژەکەش رەخساندنی ھەلی کارە.
ر. ئ.
بیروڕا