کوردستانی

داوای رێکپۆشی لە پارێزەران دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


داوای رێکپۆشی لە پارێزەران دەکرێت
مەودا میدیا-

سەندیکای پارێزەرانی کوردستان داوا لە گشت پارێزەران دەکات لەکاتی دەوامی فەرمیدا پابەندبن بە رێکپۆشی، بۆ ئەوەی سیمای پارێزەرایەتییان پێوەدیاربێت.

لە نووسراوێکدا کە واژۆی بەختیار حەیدەر، سەرۆکی پارێزەرانی کوردستانی لە سەرە و بۆ گشت لق و ژوورەکانی سەندیکای پارێزەرانی کوردستان نێردراوە و تێیدا هاتووە "داواکارین گشت پارێزە بەڕێزەکان بە هەردوو رەگەزەکە ئاگاداربکەنەوە بە پابەندبوون بە رێکپۆشی لەکاتی دەوامی فەرمی و چوون بۆ دادگەکان، چونکە پارێزەر دادوەری وەستاوە".


ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan