کوردستانی
بافڵ جەلال تاڵەبانی پرۆژەیەک لە بەرژەوەندیی خوێندکاران جێبەجێدەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بافڵ جەلال تاڵەبانی بڕیاریدا بە دروستکردنی باڵەخانەیەکی مۆدێرن بۆ کەمپەسی خانەقین کە پێکدێت لە هۆڵی خوێندن و تاقیگەی زانستیی پێشکەوتوو.
لەمیانی هەوڵەکانی بۆ بەرەوپێشچوونی رەوتی خوێندن و ئاستی زانستیی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان و رەخساندنی زەمینەیەکی لەبار بۆ خوێندکاران و گەنجان، بافڵ جەلال تاڵەبانی بڕیاریدا بە دروستکردنی باڵەخانەیەکی مۆدێرن بۆ کەمپەسی خانەقین کە پێکدێت لە هۆڵی خوێندن و تاقیگەی زانستیی پێشکەوتوو پرۆژەکە بەبڕی 412،500،000 چوار سەد و دوانزە ملیۆن و پێنج سەد هەزار دینار جێبەجێ دەکرێت.
ئەم بڕیارە دوای دیداری بافڵ جەلال تاڵەبانی ھات لەگەڵ نوێنەری خوێندکارانی ناڕازی و پاش خستنەڕووی ئەو داواکارییە، بەڵێنی بە خوێندکارانی بەشی کۆمپیوتەر و تەکنەلۆژیای زانیاریی خانەقین سەر بە زانکۆی گەرمیان دا و ئەمڕۆ بڕیارەکە خرایە بواری جێبەجێکردنەوە.
كەمپەسی خانەقین/ بەشی كۆمپیتەر و تەكنەلۆژیای زانیاری سەر بەزانکۆی گەرمیان ساڵی 2019 دامەزراوە کەمپەسەکە تاوەکو ئێستا باڵەخانە و هۆڵ و تاقیگەی گونجاوی نەبووە بۆ خوێندن. بە بڕیاری بافڵ جەلال تاڵەبانی رۆژی چوارشەممە تیمەكانی مەكتەبی ئیدارە و دارایی گشتیی یەکێتی دەستبەکار دەبن و کارەکانی پرۆژەکە لەماوەیەکی کەمدا تەواو دەکرێن و دەخرێتە خزمەت خوێندکارانەوە
س،ر

بیروڕا