کوردستانی

بکوژی کچە کوژراوەکەی هەولێر ئاشکرادەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بکوژی کچە کوژراوەکەی هەولێر ئاشکرادەکرێت
مەودا میدیا-

درەنگانی شەوی رابردوو لە شەقامی 100 مەتری شاری هەولێر تەرمی کچێکی تەمەن 20 ساڵ بە کوژراوی دۆزرایەوە و بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر دەڵێت "مام و براکەی بکوژی ئەو کچەن".

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر رایگەیاندووە "ئەو کچە ناوی ئیمان سامییە و تەمەنی 20 ساڵە و لەلایەن برایەکی و مامی بە تفەنگ کوژراوە و دواتر تەرمەکەی لە شەقامی 100 مەتری فڕێ دراوە".

پۆلیسی هەولێر راشیگەیاندووە "مامی کچەکە دەستگیرکراوە و دانی ناوە بە تاوانەکەیدا، بەڵام تاوەکو ئێستا براکەی ئیمان سامی دەستگیرنەکراوە".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan