کوردستانی

بەهۆی زیادکردنی نرخەوە ژمارەیەک مارکێت داخران

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەهۆی زیادکردنی نرخەوە ژمارەیەک مارکێت داخران
مەودا میدیا-

لەسەر راسپاردەی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەمەبەستی چاودێریکردنی بازاڕ و رێگرتن لەو کەس و لایه‌نانەی یاری بە نرخ و پێداویستییەکانی هاوڵاتییان دەکەن، ئەمڕۆ دووشەممە 7ی ئاداری 2022 بە سەرپەرشتی نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی ناوەند، لیژنەی پشکنین و چاودێری قایمقامییەتی هەولێر دەستیان بە هەڵمەتێکی پشکنین و بەدواداچوون کرد لەناو بازاڕ و مارکێت و کۆگا گەورەکان.

لەو هەڵمەتەدا 8 مارکێتى گەورەى هەولێر کە نرخی خۆراک و پێداویستییەکانیان لەسەر هاوڵاتییان زیادکردبوو داخران و رێکارى پێویست لە بەرانبەر خاوەنەکانیان دەگیرێتەبەر.

ئەو مارکێتانەی کە لە میانی هەڵمەتی بەدواداچوون بۆ چاودێری نرخ داخراون بریتین لە (یەک لە لقەکانى تیمارات، بازاڕى پایتەخت لەگەڕەکى هەڤاڵان، بازاڕى هەورى، سۆران بازاڕ، بارین مارکێت، مارکێتى زین سیتى، باوەڕ مارکێت، لایت سیتى).

هەڵمەتەکە بەردەوامە و ئامانج لێی پشکنین و بەدواداچوونە بۆ دەستکارینەکردنى نرخى کاڵا و کەلوپەل و پێداویستییەکانى هاوڵاتییان و هەموو بازاڕ و مارکێت و کۆگاکانیش دەگرێتەوە.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan