کوردستانی

پۆلیسی هەولێر لەبارەی کوژرانی گەنجێکەوە روونکردنەوە دەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


پۆلیسی هەولێر لەبارەی کوژرانی گەنجێکەوە روونکردنەوە دەدات
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە لەبارەی کوژرانی گەنجێک لە شەقامی 150 مەتری شاری هەولێر، ئاماژە بەوەدەکات کوژراوەکە هەوڵی داوە دەسترێژی بکاتە سەر ژنێک.

لە روونکردنەوەکەی پۆلیسی هەولێردا هاتووە "رۆژی یەکشەممە 6ی ئاداری 2022 کاتژمێر 9:00 شەو بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر ئاگادارکرایەوە بە بوونی رووداوێکی کوشتن لە شەقامی 150 مەتری نزیک بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆ و بانکی منارە، دوای گەیشتنی هێزەکانی پۆلیس بۆ شوێنی رووداو بۆ ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەرکەوت کەوا کەسێک بەناوی (سادق عەبدولخالق جەمال) کوژراوە لەناو ئۆتۆمبێلێکی جۆری هۆندای ئەکسێنت، هەروەها هاولاتییەکی ژنی لەگەڵ بووە بەناوی (ا.ا.م)".

ئەوەش هاتووە "پاش ئەنجامدانی لێکۆلینەوە سەرەتاییەکان دەرکەوت کەوا کوژراو هەوڵی دەستدرێژی داوە بۆ سەر کچەکە و ئەویش داوای یارمەتی و بەهاناوەچوونی کردووە، دواتر پاسەوانەکانی بانکی منارە کە سەر بە هێزەکانی زێرەڤانین گەیشتوونەتە لای ئۆتۆمبێلەکە بۆ بە هاناوەچونی کچەکە، بەڵام شوفێرەکە ویستویەتی رابکات لەئەنجامدا تەقەکراوە و بۆتە هۆی گیانلەدەستدانی شۆفێرەکە".

ئاماژە بەوەکراوە "هەردوو تۆمەتبار خۆیان رادەستی بەرێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر کرد و تۆمەتباران و کچەکەش لەلای هێزەكانى پۆلیس لەژێر لێکۆلینەوەن و راگيراون به بڕیارى دادوەرى لێكولينەوه به پێی مادەى 405 له ياساى سزادانی عیراقی".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan