کوردستانی

بە تۆمەتی دزیکردن و هەڵهاتنیان بۆ دەرەوەی وڵات دوو تۆمەتبار دەستگیرکران

مەودا میدیا - سلێمانی |


بە تۆمەتی دزیکردن و هەڵهاتنیان بۆ دەرەوەی وڵات دوو تۆمەتبار دەستگیرکران
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری راگەیاند بە تۆمەتی دزینی پارە لە خاوەن کارەکەیان و هەڵهاتنیان بۆ دەرەوەی وڵات.

لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسدا هاتووە "دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای لەبەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی تۆماركرد كە دزیلێكراوە، پۆلیسی سلێمانی لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوو دەركەوت كە تۆمەتبار شاگرد بووە لای سكاڵاكار و بە هاوكاری تۆمەتبارێكی تر بڕی 10 هەزار دۆلاری لە سكاڵاكار بردووە و بەرەو دەرەوەی وڵات هەڵاتووە".

ئاماژە بەوەکراوە "پۆلیسی سلێمانی لەلێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانی بەردەوام بوو تا ئەو كاتەی دەركەوت كە تۆمەتباران لەدەرەوەی وڵاتەوە گەڕاونەتەوە شاری هەولێر، سەرەنجام لەلایەن پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانییەوە بە هاوكاری نەهێشتنی تاوانی هەولێر (جێگەی دەستخۆشی وسوپاس و پێزانینە كە هەمیشە هاوكاری هێزەكانمانن ) توانرا هەردوو تۆمەتبار دەستگیربكرێن و دەستیشبگرن بەسەر بڕێك پارەدا كە بە تۆمەتباران بووە".

لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسی سلێمانی هاتووشە "لەئێستادا هەردوو تۆمەتبار  (ژ ، ه ، م  - خ ، أ ، ع ) بە بڕیاری بەڕێز دادوەر راگیراوان و دانیان ناوە بەتاوانەكەیاندا".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان