کوردستانی

دڵنیاییەک بۆ هاوڵاتییانی شاری سلێمانی

مەودا میدیا - سلێمانی |


دڵنیاییەک بۆ هاوڵاتییانی شاری سلێمانی
مەودا میدیا-

قایمقامی سلێمانی دڵنیایی دەداتە هاوڵاتییان و رایدەگەیەنێت بڕى پێویست خۆراك له‌ كۆگاكان هه‌یه‌، ئاماژە بەوەشدەکات سزای هەر شوێنێک دەدرێت.

ئاوات محەمەد، قایمقامی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "دڵنیایی به‌ هاوڵاتییان ده‌ده‌ین كه‌ بڕى پێویست خۆراك له‌ كۆگاكان هه‌یه‌و پێویست به‌ دڵه‌ڕاوكێ ناكات، هەروەها لیژنه‌كانمان ده‌چنه‌ بازاڕ و شوێنه‌كانى فرشتن و سه‌یرى وه‌سڵێ كڕین و فرۆشتنى كه‌ره‌سته‌كان ده‌كه‌ن و هه‌ركه‌سێك گرانفرۆشى كردبێت به‌دڵنیایی سزاى ده‌ده‌ن".

ئاماژەی بەوەکرد "دەبێت حکومەت ئاسانکاری بکات بۆ هاوردەکردنی مادە خۆراکییەکان، بۆئەوە رووبەڕووی کەشی کەمی خۆراک نەبینەوە، بەڵام لەئێستادا هیچ کێشەیەکی کەمی خۆراک لە کۆگاکاندا نییە".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان