کوردستانی
حکومەتی هەرێم ئاسانکاریی بۆ دانەوەی قەرزەکانی هاوڵاتییان دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی ئاسانکاری بۆ پێدانەوەی قەرزی ئاو و گەشتوگوزار روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە.
لە روونکردنەوەکەدا هاتووە "بە رەچاوكردنی دۆخی دارایی و بە مەبەستی ئاسانكاری و بارسووككردنی هاووڵاتییان پاڵپشت بە بڕیارێكی ئەنجومەنی وەزیران، قەرزەكانی لە هەر سێ سێكتەری شارەوانی، ئاو، گەشتوگوزاردا دەكاتە قیست و ئەو هاوڵاتییانەیشی كە بە یەكجار قەرزەكانیان دەدەنەوە، بە داشكاندنی رێژەی 15% لە بڕیارەكە سوودمەند دەبن بە مەرجێك هاووڵاتییان لە ماوەی 90 رۆژدا دەست بە مامەڵەكانیان بكەن".

بەگوێرەی نووسراوێكی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار كە واژۆی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری بە سەرەوەیە و ئاراستەی دامودەزگەكانی سەر بە وەزارەت لە سەرجەم شار و شارۆچكە و ئیدارە سەربەخۆكانی هەرێمی كوردستان كراوە، ئاماژە بەوە دراوە كە لەبەر بەرژوەندیی گشتی و بەرژەوەندیی هاوڵاتییان بەمەبەستی بارسوككردنیان لە دانەوەی قەرزەكانیان بڕیارمانداوە بە قیستكردنی قەرزەكانی حكومەت"
وەك لە بڕیارەكەدا ئاماژەی پێکراوە "بڕی هەر قیستێك دەستنیشان بكرێت و هاوڵاتیش پابەندە مانگانە بە دانەوەی قیستەكەی كە دەتوانێت قەرزەكەی بۆ 12 مانگ بكاتە قیست، ئەو هاووڵاتییانەیشی دەیانەوێت قەرزەكانیان بە یەكجار و بەبێ قیست بدەنەوە، داشكاندنی رێژەی 15%یان بۆ دەكرێت، بەڵام ئەو هاوڵاتییانەی كە بە شێوەی قیست قەرزەكانیان دەدەنەوە داشكاندنی رێژەی 15% نایانگرێتەوە، بەڵكو دەتوانن بەشێوەی قیست لە ماوەی 12 مانگدا قەرزەكانیان بۆ حكوومەت بگەڕێننەوە".
س،ر
س،ر
بیروڕا