کوردستانی

بۆچی کەیسەکانی کوشتنی ژنان لە دادگەکان ناگاتە ئەنجام؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


بۆچی کەیسەکانی کوشتنی ژنان لە دادگەکان ناگاتە ئەنجام؟
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

جێگری سەرۆکی لیژنەی داکۆکیکردن لە مافەکانی ئافرەت لە پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت ئەوەی جێگەی پرسیارە لای ئەوان بەشێک لە دادگەیاکردنی ئەو کەسانەی ژنیان کوشتووە بە کۆتایی ناگات، ئاماژەی بەوەشکرد لایەنە پەیوەندیدارەکان بانگهێشتی پەرلەمان دەکەین.

شادی نەوزاد، جێگری سەرۆکی لیژنەی داکۆکیکردن لە مافەکانی ئافرەت لە پەرلەمانی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەو لە دەسەڵاتی پەرلەمانی کوردستان بووە هەموارکردنەوەی ئەو یاسایە بووە کە پەیوەندیدارە بە کوشتنی ژنانەوە لەسەر شەرەف کر هیچ جۆرە لێبوردنێک تاوانبارەکە ناگرێتەوە".

راشیگەیاند "ئەوەی جێگەی پرسیارە لای ئێمە بەشێک لە دادگەیاکردنی ئەو کەسانەی ژنیان کوشتووە بە کۆتایی ناگات یان دەستگیر ناکرێن یان لێکۆڵینەوەکان کاتێکی زۆریان پێدەچێت، ئێمە وەک پەرلەمەنتار تەنها دەتوانین چاودێربین بەسەر رەوشی لێکۆڵینەوەکان و بە ئەنجام گەیشتنی دادگەیەکە".

جێگری سەرۆکی لیژنەی داکۆکیکردن لە مافەکانی ئافرەت لە پەرلەمانی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد "زۆری رێکارەکان و درێژە پێدانی رۆتیناتی کارەکانی دادگە هۆکاری سەرەکین بۆئەوەی  زۆری کەیسەکان نەگەنە  ئەنجام".

ئاماژەی بەوەشکرد "لە سەرەتای ئەم خولەی پەرلەماندا هەوڵێک هەبوو فراکسیۆنێک لە ژنان پێکبهێنرێت، بەڵام ئەم هەوڵە بە هەر هۆکارێک بێت سەرکەوتوونەبوو، هەروەها دوێنێ لیژنەی داکۆکیکردن لە مافەکانی ئافرەت کۆبووینەوە بڕیارماندا لایەنە پەیوەندیدارەکان بانگهێشت بکەین بۆ گفتوگۆکردن لە دواین ئامارەکان و رەوشی لێکۆڵینەوەکان، بۆئەوەی بزانین پلانی لایەنی پەیوەندیدار چییە بۆ سنووردارکردنی کوشتن و تووندوتیژییەکانی بەرانبەر ژنان".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان