کوردستانی
کارگوزارێکی پاککەرەوە گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی هاتوچۆی گەرمیان کارگوزارێکی پاککەرەوە لەکاتی کارکردندا بەهۆی رووداوێکی شێلان بە ئۆتۆمبێل گیانی لەدەستداوە.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی هاتوچۆی گەرمیان کارگوزارێکی پاککەرەوە لەکاتی کارکردندا بەهۆی رووداوێکی شێلان بە ئۆتۆمبێل گیانی لەدەستداوە.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە لە نزیک بازاڕی کەلار لە گەڕەکی بنگرد لە رووداوێکی هاتوچۆی جۆری شێلان کارگوزارێکی پاککەرەوەی کۆمپانیای گاردین دەبێتە ژێر ئەو ئۆتۆمبێلەوە کە خۆڵ و خاشاکی پێهەڵدەگرن و بەهۆیەوە گیان لەدەستدەدات.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەوکەسەی گیانی لەدەسداوە بەڕەگەز عەرەبە و لەدایکبووی ساڵی (1970)ە، دانیشتوی گەڕەکی ئازادی قەزای کەلارە.
باسی لەوەشکردووە، شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە بەبڕیاری دادوەر بەپێی مادەی 24 هاتوچۆ راگیراوە، لەلایەن تیمی هاتوچۆوە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە.
ر. ئ.
بیروڕا


