کوردستانی

چەمچەماڵ؛ پێنج هاوڵاتی بوونە قوربانی

مەودا میدیا - سلێمانی |


چەمچەماڵ؛ پێنج هاوڵاتی بوونە قوربانی
مەودا میدیا-

تەندروستیی چەمچەماڵ گیان لەدەستدانی منداڵێک و برینداربوونی چوار هاوڵاتی دیکەی لە چەند رووداوێکدا راگەیاند.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی چەمچەماڵ ئاماژەی بەوەکرد، سەر لەئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە لە ناحیەی قادرکەرەمەوە بریندارێک گەیەنرایە سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵ گەنجێکی تەمەن 26 ساڵە و پیشەی شوانە لەئێستادا چارەسەری بۆ دەکرێت و لەژێر چاودێریدایە.

باسی لەوەشکردووە، لە 24 کاتژمێری رابردووشدا لە چەند رووداوێکدا ئافرەتێکی تەمەن 40 ساڵ و دوو پیاوی 75 و 80 ساڵ  بەهۆی بەربوونەوەوە برینداربوون.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، تەرمی مناڵێکی تەمەن هەشت مانگیش گەیەنراوەتە سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵ، دوای رێکارەکان تەرمەکەی لەلایەن تیمی یەکەی فریاکەوتنی خێرا 122 رەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کرا.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان