کوردستانی

یوسف محەمەد: ژن کوشتن شەرەف نییە

مەودا میدیا - سلێمانی |


یوسف محەمەد: ژن کوشتن شەرەف نییە
مەودا میدیا-

سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی کوردستان لە بڵاوکراوەیەکدا نووسیوییەتی، ژن کوشتن شەرەف نییە، بەڵکو دەرخستنی لوتکەی دڕەندەیی و ئاکاری نامرۆڤانەیە. 

بەبۆنەی رۆژی جیهانیی ژنان یوسف محەمەد، سەرۆکی پێشوی پەرلەمانی کوردستان لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبوک نووسیویەتی "لە رۆژی جیھانیی ژنان دا، جێی نیگەرانییەکی قوڵە کە لە کۆمەڵگەی ئێمە ھێشتا بە ناھەق ھەر ھەڵەیەکی کۆمەڵایەتی، جا راست بێ یان نا، تەنھا ئەخرێتە ئەستۆی ئافرەتان، بەدەر لە یاسا و دادگە، بە دڕندانەترین شێوە تاوانیان دەرھەق ئەنجام دەرێت".

یوسف محەمد دەشڵێت "بەشێکی زۆری نێرینە دەسەڵاتدارەکانی وڵاتی ئێمە، پێگە و دەسەڵاتی خۆیان بەکار دێنن بۆ گێچەڵ کردن و ھەراسان کردنی کچان و ژنان و کەسیش نییە لێپرسینەوەیان لەگەڵ بکات، کە ئەمە لە ھەموو کۆمەڵگە شارستانییەکانی دنیا تاوانێکی گەورەیە و سزای قورسی بۆ دانراوە".

" ئازاردانی ژن دژە بە بەھا پیرۆزە ئایینییەکان بەتایبەت ئایینی پیرۆزی ئیسلام، دژە لەگەڵ ھەموو بەھا مرۆییەکان" سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی کوردستان وا دەڵێت.

ئاماژەی بەوەشكردووە "رێگەی دروست بۆ چارەسەری ھەر گرفتێکی خێزانی یان کۆمەڵایەتی، دڵنیابوونە لە راستییەکان و پەنا بردنە بۆ یاسا و دادگە و وازھێنانە لە کەلتوری دواکەوتوی ناشارستانی".

لە کۆتایی پەیامەکەیدا دەشڵیت "یەکێک لە شانازییەکانی ژیانمان، راگرتنی مادەی (409)ی یاسای سزادانی عیراقییە کە بە بیانوی شەرەفپارێزی ئاسانکاری بۆ سزای تاوانباری ژن کوشتن دەکات و ئێستا لە ھەرێمی کوردستان سزای ھەر کەسێک ژن بکوژێت، جا ھەر نزیکییەکی خێزانیشی لەگەڵ ھەبێت، ھاوشێوەی سزای ھەر کەسێکی دیکەیە کە تاوانی کوشتن ئەنجام دەدات".

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان