کوردستانی
قوباد تاڵەبانی: کارئاسانی بۆ وەبەرهێنەرە ئەمەریکییەکان دەکەین
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، کارئاسانی بۆ ئەو کۆمپانیا ئەمەریکییانە دەکەن کە دەیانەوێت پرۆژەی وەبەرھێنان لە ھەرێمی کوردستان بەگەڕبخەن.
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، کارئاسانی بۆ ئەو کۆمپانیا ئەمەریکییانە دەکەن کە دەیانەوێت پرۆژەی وەبەرھێنان لە ھەرێمی کوردستان بەگەڕبخەن.
نووسینگەی راگەیاندنی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان لە ھەولێر لەگەڵ وەفدێکی ئەنجومەنی بازرگانیی ئەمەریکا- کوردستان کۆبووەوە، لە کۆبوونەوەکەدا بەپێزانینەوە باسی لە رۆڵی کۆمپانیاکانی ئەمەریکا کرد، کە بەشدارن لە پرۆسەی وەبەرھێنان و گەشەپێدانی ئابووری و ئاوەدانی لەڕێگەی بەگەرخستنی سەرمایەکانیانەوە لە ھەرێمی کوردستان و کارکردنیان لە سێکتەرە جیاجیاکاندا بەتایبەت لە بواری کشتوکاڵ و نەوت و گاز و تەکنەلۆژیا.
هاوکات جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران داوای لە وەفدی میوان کرد کە بۆ داھاتوو کار و پرۆژەی وەبەرھێنانی زیاتر بکەن و ئامادەیی حکومەتی ھەرێمی پیشاندا کارئاسانی پێویستیان بۆ بکات.
هاوکات جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران داوای لە وەفدی میوان کرد کە بۆ داھاتوو کار و پرۆژەی وەبەرھێنانی زیاتر بکەن و ئامادەیی حکومەتی ھەرێمی پیشاندا کارئاسانی پێویستیان بۆ بکات.
لە بارەی کێشەی کۆمپانیا بیانییەکانەوە قوباد تاڵەبانی، بەڵێنیدا بەدواداچوون بۆ کێشەکانیان بکات و وتی "ھەر رۆتینێک ھەبێت بەھەماھەنگی لایەنە پەیوەندیدارەکان چارەسەری دەکەن".
ر. ئ.
بیروڕا


